بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کاردانەوەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بنکەکانى ئەمریکا

کاردانەوە بە هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراق
AvaToday caption
posted onJanuary 8, 2020
noبۆچوون

سوپای پاسداران بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە چەند مووشەکی بالستیکی ئاراستەی دوو بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی عێراق و هەولێری باشوری کوردستان کرد کە شوێنی جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکان.
ئەو هیرشانە بە تۆڵەی کووژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودس ئەنجام دراوە. بەرپرسێکی گەورەی ئێران ڕۆژێک دوای کووژرانی قاسم سولەیمانی ڕایگەیاندبوو ئەگەر ئەمریکا بە کاردانەوە بە هێرشی تۆلە ئەستێنی ئێران چکۆلەترین کار بکات شارەکانی ئیسرائیل لە خۆڵ دەگەوزێنن.

 

کاردانەوەکان بەو هێرشە مووشەکییە

نەتانیاهۆ سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل هۆشداری بەو ولاتە دا

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کاتژمێرێک پێش هێرشی مووشەکی ئێران بۆ بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆ تاران سەبارەت بە هەرجۆرە ئەگەری هێرشێک هۆشداری دا و ڕایگەیاند هێرش بۆ سەر وڵاتەکەی بە تووندترین شێوە وڵام دەدرێتەوە.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێشتر ڕایگەیاندبوو وڵاتەکەی ئاگای لە پیلانی کووشتنی قاسم سولەیمانی نەبووە و کووژرانی قاسم سولەیمانی پرسی نێوان ئێران و ئەمریکایە.


یەکیەتی ئەوروپا: هێرشەکانی ئێران قۆناغێکی نوێی زیاد بوونی کێشەکانە
جوزپ بورل، بەرپرسی دەزگای دیپلۆماسی یەکیەتی ئەوروپا سەبارەت بە هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان کە بەشێکی لە هێزەکانی ئەوروپا پێکدێت گووتی: ئەوە خولێکی نوێ لە کێشەکانە.


ئاڵمان: هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان مەحکوم دەکەین
ئانەگرت کرامپ- کارن باوئر وەزیری بەرگری ئاڵمان کە لەگەڵ تەلەڤیزیۆنێکی ئەو وڵاتە گفتوگۆی دەکرد وێران مەحکوم کردنی ئەو هێرشانە گووتی: ئەوەی ئێستا گرینگ و یەکلاکەرەوەیە ئەوەیە نەهێڵین شەپۆلی تووندوتیژیەکان زیاد بن.
وەزیری بەرگری ئاڵمان گووتی پێش هەموو کەس ئەوە ڕژیمی ئێرانە کە نابێ هەوڵی دیکەی هاندەرانە بگرنەبەر.


بریتانیا هێرشی ئێرانی مەحکوم کرد

وەزیری دەرەوەی بریتانیا هێرشی مووشەکی ئێرانی بۆ سەر بنکەی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان کە هێزەکانی بریتانیاشی تێدایە ئیدانە کرد  وئەو کارەی کۆماری ئیسلامی بە هەوڵێکی مەترسیدار و سەرسەریانە ناوبرد و ڕاشیگەیاند ئەگەری بریندار بوونی هێزە سەربازیەکانیان لەو بنکە سەربازیە هەیە.
دۆمێنێک ڕاب نیگەرانی خۆی لە هاویشتنی مووشەکی بالستیک لە لایەن کۆماری ئیسلامی دەربڕی و داوای لە ئێران کرد خۆی ببوێرێ لە ئەنجامدانی کردەوەی وەها سەرسەری و مەترسیدار.


عێراق : ٢٢ مووشەک ئاراستەی دوو بنکەی سەربازی کراوە

فەرماندەی سەربازی عێراق بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند دوو بنکەی سەربازی لەو وڵاتە بە ٢٢ مووشەک هێرشیان کراوەتە سەر بەڵام هیچ خەسارێک بەر هێزەکان نەکەوتووە.
ئەوە لە کاتێکدایە ئێران باسی لەوە کردووە ١٥ مووشەکیان ئاراستەی ئەو دوو بنکەیە لە ڕۆژئاوای عێراق و هەولێر کردووە و باسیان لە کووژرانی ٨٠ کەس کردبوو.