AvaToday caption
چەند بەرپرسی ئەمریکایی ڕۆژی ڕابردوو و لە دوای موشەکبارانی بنکەی سەربازی K1 لە کەرکوک ڕایانگەیاند گرووپەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە پشت ئەو هێرشەن.
بەرپرسێکی پلەبەرزی پێنتاگۆن بە مەرجی بڵاو نەبوونەوەی ناوەکەی ڕایگەیاندووە لە دوای ئەو هێرشە سیستەمێکی مووشەکی جێهێڵدراوی کاتیۆشا لە نیزیک ئەو بنکە سەربازیە دۆزراوەتەوە.
بە پێی هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان ١١ بۆ ١٤ موشەک ئاراستەی ئەو بنکە سەربازیە کراوە و موشەکێک بەر کۆگای تەقەمەنی کەوتووە و بووە بە هۆی تەقینەوە لەو کۆگایەدا.
هاوپەیمانی نیودەوڵەتی بە ڕێبەری ئەمریکا لە شەڕی داعش جەختی لەوە کردووەتەوە یەکێک لەو هێزەکانی لەو هێرشە کوژراوە و چەند کەسی دیکە بریندار بوون.