بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی ناچێتە ژێر باری داڕمانی ئابووری

کۆماری ئیسلامی ناچێتە ژێر باری داڕمانی ئابووری
ئاڵوگۆڕی ئابوورى کەم و ڕێژەی هەڵاوسان زیادى کردووە
posted onOctober 28, 2018
noبۆچوون

 

بانکی ناوەندی ئێران نرخی هەڵاوسانى لە ١٢ مانگی ڕابڕدوودا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوو ١٥.٩ لەسەد ڕاگەیاند.

 

بانکی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی شەممە ٢٧ی ئۆکتۆبر بەرامبەر لەگەڵ ٥ی خەزەڵوەڕ کورتکراوەی بە دەستهاتوو لە بەهاى کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی لە ناوچە شارنشینەکانی ئێران بە بنەماگرتنی ساڵی پایەی ٢٠١٦=١٠٠ ڕاگەیاند. بە پێی زانیارییەکانی بانکی ناوەندی، بەهاى کاڵا خەزمەتگوزارییەکان لە ناوچە شارنشینەکانی ئێران لە ساڵی ٢٠١٨ دا گەیشتووەتە ١٤٨.٤ کە بە بەراورد لەگەڵ مانگی پێش ٤.٦ لەسەد زیادی کردووە.

 

بە چاولێکردنێک لە بەهاى هەڵاوسانی گرووپە جۆراوجۆرەکان ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە لە مانگی خەزەڵوەردا بە جیاوازی لەگەڵ مانگی ڕەزبەر نرخی ئاوسان لە گرووپی خۆراکی و خواردنەوەکاندا ٥.٩ لەسەد و دۆخانیات ١٧.٥ لەسەد و جل و بەرگ و پیڵاو ٩.٥ لەسەد و " خانوو، ئاو، کارەبا و سوتەمەنیەکانی دیکە٠.٩ لەسەد و پێداویستیەکانی نێوماڵ ١٢.٩ لەسەد زیادی کردووە.

 

هەروەها ئەو ئاوسانانە بۆ گروپەکانی بێهداشت و دەرمان ٢.٢ لەسەد، هاتوچۆ ٣.١ لەسەد، پێوەندیەکان ٤.٦ لەسەد، بەشی فەرهەنگی و خۆشگوزەرانی ٧ لەسەد، خوێندن ٩.٨ لەسەد، خوارنگە و هۆتێلەکان ٤.٦ لەسەد و کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی دیکەش ١١.٥ لەسەد زیادی کردووە. کۆی گشتی ڕێژەی هەڵاوسان لە مانگی ڕەزبەڕدا بە بەراورد لەگەڵ مانگی خەرمانان لە بەشی کاڵادا ٦.٩ لەسەد و لە بەشی خزمەتگوزارییەکاندا ١.٨ لەسەد زیادی کردووە.

 

ئاڵوگۆڕی ساڵانە لە ڕێژەی هەڵاوسانى ئێران

ڕێژەی هەڵاوسان لە خەزەڵوەری ئەوساڵدا بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پار و ڕێک ئەو کاتە ٦.٩ لەسەد زیادی کرووە. لێکۆڵینەوە لە ئالوگۆڕەکانی هەڵاوسان بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ ساڵی پێشوو دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە لە گرووپی خۆراکی و خواردنەوەکاندا ٥٥.٩ لەسەد، لە دوخانیات دا ٥٨.٦ لەسەد، هاتوچۆ ٤٩.١ لەسەد، خۆشگوزەرانی و بەشی فەرهەنگی ٨٠ لەسەد، خوێندن ١٩.١ لەسەد، خواردنگە و هوتێلەکان ٢٨.٢ لەسەد و کاڵا و بەرهەمەکانی دیکە ٥٩ لەسەد زیادی کردووە.

 

بەو پێیە لەو مانگەدا بەشی کاڵا ٥٧.٧ لەسەد و بەشی خزمەتگوزارییەکان ١٧.٥ لەسەد لەچاو ساڵی پار زیادی کردووە. شایانی باسە ئەو ئامار و ژمارانە کۆماری ئیسلامی بۆ خۆی بڵاوی کردونەوە و بە هۆی ترسێک کە لە ناڕەزایەتی خەڵکی هەیە زۆر  لەوەی کە هەیە کەمتر باس دەکرێن