بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

لە حەڤدەیەمین کۆنگرەی حیزبی دیموکراتی کوردستان: خالید عەزیزی بە سکرتێر هەڵبژێردرا

مەولودى کەوت حەسەنزادە خۆى نەپاڵاوت عەزیزى دەرچوو
AvaToday caption
حیزبی دیموکراتی کوردستان حەڤدەیەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجام دا
posted onNovember 12, 2019
noبۆچوون

حیزبی دیموکراتى کوردستان (حدک)،  ڕۆژى یەکشەممە و دووشەممە ١٩ و ٢٠ی گەڵاڕێزان حەڤدەمین کۆنگرەى خۆى بەڕێوە برد و سکرتێرى خۆى هەڵبژارد.

 

بە پێى هەواڵى گەیشتوو بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى لە نێو خودى حیزبی دیموکراتى کوردستان، دوو باڵى سەرکى هەبوون کە کێبەرکێیان دەکرد لەسەر بەدەستهێنانى زۆرینەى سەرکردایەتى ئەو حیزبە کە ئەوانیش "لایەنگرانى خالید عەزیزى و لایەنگرانى ئاسۆ حەسەنزادە" بوون. هەر بە پێى زانیارییەکان، پێشتر ئاسۆ حەسەنزادە کە کوڕى مامۆستا عەبدوڵا حەسەنزادەی سیاسەتڤان و نووسەر و وەرگێڕە، کارى کردووە بۆ بوونە سکرتێر و لە دەرەوەى وڵات چەندین سیمینارى کرد لەسەر ئەو بابەتە"، بەڵام لە هەڵبژاردنەکەدا خۆى نەپاڵاوتووە.

لە هەڵبژاردنەکەى حدک، ١٦ کەس دەنگیان هێنایەوە بۆ کۆمیتەى ناوەندى کە بریتیى بوون لە خالید عەزیزی، مستەفا مەولوودی، کەماڵ کەریمی، حەسەن قادرزادە، عومەر باڵەکی، سمایل شەرەفی، سامان فەقی نەبی، کارۆ ڕەسوڵی، موسا باباخانی، هەژیر عەبدوڵاهی،عەلی بوداغی، ئارزوو نستانی، خەدیجە مەعزووری، سەید برایم کەریمی، سۆران نوری و خالید وەنەوشە و هەروەها خدر بەگ، ئامانج، شلێر مەحمودی، شەونم حەمزەیی، گەلاوێژ پەیڕەوان، مەنسۆر مروەتی وەک جێگرى کۆمیتەى ناوەندى دەستنیشان کران.

دواتر کۆمیتەی تازە هەڵبژێردراوى ناوەندی حیزبی دیموکراتی کوردستان، "خالید عەزیزی"ـیان بە سکرتێری ئەو حیزبە هەڵبژارد، بەڵام ئەوەى کە جێگەى تێڕامانە، خۆنەپاڵاوتنى هەریەک لە ئاسۆ حەسەنزادە و قادر وریا و سمایل بازیار و چەندین کەسى دیکە بوون کە پێشتر پلەى گەورەى سەرکردایەتى ئەو حیزبەیان لە ئەستۆ بووە.

ئەم کۆنگرەیەى حیزبی دیموکراتی کوردستان بە شێوەیەکی تەواو نهێنی و دوور لە چاوی میدیاکان بەڕێوە چووە. ئاڤاتودەی دواتر زانیاری زیاتر لەسەر ئەنجامەکانی کۆنگرەی حدک و بەرنامەى نوێى و ستراتیژى تازەى بڵاو دەکاتەوە.

پاش موشەکبارانی قەڵای دیموکرات لە لایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییەوە، تێکۆشەرانی دیموکرات لە ژێر گوشاری توندی ئەمنیدا بوون. هەر بۆیە بەستنی کونگرە لەم کات و ساتەدا و تەواو بوونی بە بێ کێشەی ئەمنی سەرکەوتن بە حیساب دێت.