بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمریکا هاوپەیمانەکانی بۆ پاراستنی ئاوەکانى کەنداوی فارس ئامادە دەکات

ئەمریکا هاوپەیمانەکانی بۆ پاراستنی ئاوەکانى کەنداوی فارس ئامادە دەکات
AvaToday caption
posted onNovember 7, 2019
noبۆچوون

هێزی دەریایی ئەمریکا بە بەڕێوەبردنی مانۆڕێکی دەریایی لە کەنداوی فارس سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنی هاوپەیمانەکانیەتی لە کەنداوی فارس بۆ پاراستنی هاتوچۆی دەریایی لە ئاوەکانی ناوچە. ئەو مانۆڕە لە ڕۆژی ٢١ ئۆکتۆبەرەوە دەست پێ دەکات و سێ حەفتە دەخایەنێت.

 

لە مانۆڕەکەدا کە دووەمین مانۆڕی گەورەیە لە شێوەی خۆی کە پێنج هەزار سەرباز، ١٧ فرۆکە و ٤٠ کەشتی لە ٥٠ وڵاتی جیهان تێیدا بەشدارن.

عەلی بن شریدی سەرۆکی گرووپی پووچەڵکردنەوەی مینی دەریایی عەرەبستان بە هەواڵدەری فەڕانسەی گووت: ئامانج لەو مانۆڕە بۆ ئێمە زیادکردنی تواناکان و هاوبەشیپێکردنى ئەزموونەکانمانە بۆ پوچەڵکردنەوەی مین بۆ ئەوەی بتوانین بە ئاسانی پارێزگاری لە هاتوچۆی ئازادی دەریایی بکەین.

بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٣ جۆزەردان هێرش کرایە سەر دوو نەوتهەڵگر لە دەریای عەممان و کەنارەکانی ئێران لە باشوری بەندەری جاسک. ئەو ڕووداوە بووە هۆی ئەوەی ئەمریکا ئێران تاوانبار بکات و بڵێت هێرشەکە لە لایەن کۆمارى ئیسلامییەوە ئەنجام دراوە.

گرتنى نەوتهەڵگرێکی بازرگانی بەریتانیا لە لایەن ڕژێمى ئێرانەوە، ئەو کێشانە زیاتر بوون و ئەمریکا رایگەیاند هاوپەیمانیەتییەکی نێودەوڵەتی بۆ پارێزگاریکردن لە هاتوچۆی کەشتیوانی کەنداوی فارس پێک دێنێت. زیاتر لە یەک لە سەر چواری نەوتی خاوی هەناردەکراوی جیهان لە گەرووی هۆرمزەوە تێدەپەرێت و واشنتۆن دەڵێ ئەو هاوپەیمانیەتە سەربازییە لە هەلومەرجێکدا کە پشێوییەکانی لەگەڵ ئێران ڕوو لە زیادبوونە، بە ئامانجی بەرگری لە هاتوچۆی دەریایی کەنداوی فارس و ڕاگواستنی ئازادانەی نەوتە لە گەرووی هۆرمز.