بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەوروپا: داعشە بیانییەکان دەبێ لە عێراق و سوریە دادگایی بکرێن

ئەوروپا: داعشە بیانییەکان دەبێ لە عێراق و سوریە دادگایی بکرێن
AvaToday caption
posted onNovember 4, 2019
noبۆچوون

بەریتانیا و بلژیک جارێکی دیکە پێداگرییان لەوە کردەوە کە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە کە ئەندامی داعش بوون و ئێستا لە زیندانن، دەبێ لە سوریە و عێراق و ئەو شوێنانەی کە تاوانی شەڕیان تێدا ئەنجام داوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت و دادگایی بکرێن.

 

سولەیمان سۆیلوو وەزیری ناوخۆی تورکیە ڕۆژی شەممە ١١ گەڵاڕێزان ڕایگەیاند "ئانکارا ئەندامە دەستبەسەرکراوەکانی داعش دەنێرێتەوە ئەو وڵاتانەی لێی لەدایک بوون. لە بەرامبەر ئەو قسانەدا بەریتانیا و بلژیک خوازیاری لێپرسینەوە و دادگایی هاووڵاتیانی ئەندامی داعش نین لەو وڵاتەی کە لێی لە دایک بوون".

وەزیری ناوخۆی تورکیە وێران ڕەخنە لە بێ هەڵوێستی و سستی وڵاتانی ئەوروپایی لەو بوارەوە گووتی: ئەوە بۆ ئێمە قابیلی قبوڵ نییە و نابەرپرسانەیە. لە درێژەدا گووتی تورکیە هۆتێلی ئەندامانی داعش نییە. سولەیمان سۆیلوو ڕۆژی دووشەممە ١٣ گەڵاڕێزان جارێکی دیکە پێداگری لەوە کردەوە: تورکیە تەنانەت ئەو ئەندامانەی داعش کە مافی هاووڵاتیبوونیان لێ سەنراوەتەوە دەنێرێتەوە بۆ ئەوروپا و وڵاتەکانیان.

سۆیلوو سەبارەت بە هەڵوێستی بەریتانیا و بلژیک بۆ دادگاییکردنی داعشییەکان لەو شوێنانەی کە تاوانی شەڕیان تێدا ئەنجام داوە، بە گاڵتەوە گووتی: "پێم وایە ئەوە شێوەیەکی نوێی یاسای نێودەوڵەییە!"

تورکیە کە بۆخۆی پشتیوانی سەرەکی گرووپی تیرۆریستى داعشە ڕایگەیاندووە لە دوای هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ژمارەیەک ئەندامی هەڵاتووی داعشی دەستبەسەر کردووە. سیاسەتی زۆربەی وڵاتانی ئەوروپایی بە تایبەت فەرانسە و بەریتانیا تا ئێستا ئەوە بووە کە ڕێگری بکەن لە گەڕانەوەی ئەندامانی داعش و بنەماڵەکانیان .