بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ملیۆنان تۆن دانەوێڵە لە بەندەرەکانى ئێران سەرگەردانە

ملیۆنان تۆن دانەوێڵە لە بەندەرەکانى ئێران سەرگەردانە
AvaToday caption
ڕۆیتەرز: ۲٠ کەشتی بە هۆی گەمارۆکان لە دەرەوەی بەندەرەکانی ئێران وەستێنراون
posted onOctober 3, 2019
noبۆچوون

بە هۆى گەمارۆ بانکی و ماڵییەکانى ئەمریکا لەسەر ئێران و دەیان کۆمپانیا و کەسایەتى دیکەى وڵاتان، زیارت لە ٢٠ کەشى هەڵگرى دانەوێڵە لە ئاوەکانى نزیک لە دوو بەندەرەى گرنگ و گەورەى ئێران سەرگەردانن. دەگوترێت ئەم کەشتیانە هەڵگرى ملیۆنێک تۆن دانەوێڵەن و نزیکەى مانگێکە لە نێو ئاوەکان هەروا ماونەتەوە.

 

هەرچەندە ماددەى خۆراکى، دەرمان و پێویستییە پزیشکییەکان ناچنە نێو خانەى گەمارۆکانى ئەمریکا لەسەر کۆمارى ئیسلامى، بەڵام هاوردەکردنى ئەم جۆرە کاڵایانە بۆ ئێران بە هۆى سنوورداریەتى بانکى و پێنەدانى پارەکەیان، تووشى کێشەى گەورە و زۆر بوونەتەوە، هەر بۆیە ئەم هەموو دانەوێڵەیە کە زۆرینەى سویا و گەنمەشامییە.

ڕۆیتەرز ئێوارەى دوێنێ چوارشەممە ٢ى ئۆکتۆبەر (١٠ى ڕەزبەر) لە زمانى چەند هەواڵدەرى ئەوروپا و ئێرانییەوە کە ناوەکانى ئاشکرا نەکردوون، بڵاوى کردىوە کە ئەم کەشتیانە زیاتر لە مانگێکە بە هۆى وەرنەگەرتنى بارەکانیان لە نزیکى بەندەر عەباس و بەندەر خومەینى وەستێنراون.

ئەمریکا مانگى بانەمەڕى پارەکە و پاش دەرچوونى لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەى ئێران، گەمارۆى خستە سەر کۆمارى ئیسلامى، مانگێک بەر لە ئێستاش و دواى هێرشکردنە سەر دامەزراوە نەوتییەکانى عەرەبستانى سعودیە دووبارە گەمارۆکانى توندتر و زیاتر کردەوە.

بە پێى هەواڵەکەى رۆیتەرز، کۆمپانیاکانی وەک دامەزراوەى بانکی (BG.N) و کۆمپانیای نێونەتەوەیی (COFCO) لە وڵاتی چین، بە هۆی گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا ناتوانن پارەى خۆیان لە شەریکە بازرگانییەکان وەربگرن و ڕۆژانەش ۱٥ هەزار دۆلار هەقی مانەوە و ڕاگرتنى کەشتییەکان دێتە سەر کرێ بارەکانیان!

ڕۆیتەرز لە زمانى بەرپرسێکى ئەوروپییەوە نووسیویەتى "بۆ سەودا و مامەڵەى مرۆڤدۆستانە لەگەڵ ئێران هیچ سنوورداریەتییەک لە لایەن گەمارۆکانى ئەمریکاوە نییە، بەڵام هاوردەکەران بە هۆى گەمارۆ بانکى و ماڵییەکانەوە چەندین مانگە پارەى خۆیان لە ئێرانییەکان وەرنەگرتووە".

بەرپرسێکى سازمانى بەندەرەکان و کەشتیرانى کۆمارى ئیسلامى کە ناوەکەى ئاشکرا نەکراوە بە ڕۆیتەرزى گوتووە "نزیکەى ساڵێک بەر لە ئێستا بە هۆى کاریگەرى گەمارۆ ماڵى و بانکییەکانى ئەمریکا دژى کۆمارى ئیسلامییەوە کێشەى گەورەى بۆ دروست کردووین، بەڵام ئێستا ژمارەى ئەو دامەزراو و بازرگانانەى کە نایانەوێت بازرگانى لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى و ئێران بکەن، زۆر زۆرە".