بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

٣٤ـەمین خولى فێستیڤاڵى سینەماییی نامور دەستى پێ کرد

٣٤ـەمین خولى فێستیڤاڵى سینەماییی نامور دەستى پێ کرد
AvaToday caption
posted onOctober 3, 2019
noبۆچوون

نامور نێوی یەکێک لە شارە فەڕانس زمانەکانی بەلژیکە و ساڵانە تیایدا فێستیڤاڵ سینەمایی بەڕێوە دەچێت. ئەمساڵیش سی و چوارەمین خوولى ئەو فێستیڤاڵە بەڕێوە دەچێت.

 

لە فێستیڤاڵەکەدا هەوڵ دەدرێت نەوەیەکی نوێی سینەماکار درووست بکرێت و پشتیوانییان لێ دەکرێت، چونکە بڕواى فێستیڤاڵەکە وەهایە کە سینەما بەردەوام پێویستى بە لاوانە بۆیە دەبێت کار لەسەر دروستکردنى سینەماکاری لاو بکرێت.

هەر بۆیە بەڕێوەبردنی کارگەی فێرکاری بۆ لاوانی سینەماکار و هۆگر بە بوارى فیلم و سینەما، یەکێک لە بەرنامە فێرکارییەکانی ئەو فێستیڤاڵە.

لە نێو لاوانیشدا کە فێستیڤاڵەکە سەرنجى دەخاتە سەر، لاوانى وڵاتانى فەڕەنسى زمان یا "فڕانکفۆرتى" یا بەرهەمهێنان بە زمانى فەڕەنسەوى لە پلەى یەکەم دێت. ئەمساڵ ٤٠٠ کەس بە شێوەى خۆبەخشانە لە بەڕێوەبەردنى چالاکییەکان و بەرنامە جیاوازەکانى ئەم فێستیڤاڵە بەشدارییان کردووە.

لە خەڵاتەکانى ئەم فێستیڤاڵە، خەڵاتى سەربازى زێرین کە تایبەتە بە سینەماى قوتابخانەکان، وەک پاڵپشتییەکى لاوانى سینەماکار وەبەرچاو گیراوە. بۆ ئەمساڵ نزیکەى ١٢٠٠ فیلم لە وڵاتانى جیاوازەوە نێردراون بۆ ئەم فێستیڤاڵە کە نزیکەى ١٠%ـیان هەڵبژێردراون.

خوولى ٣٤ـەمین فێستیڤاڵى سینەمایی ناموور لە ٢٧ى سپتەمبەرى ٢٠١٩ (٥ى ڕەزبەر) دەستى پێ کرد و تا سبەى ٤ى ئۆکتۆبەر (١٢ى ڕەزبەر) درێژە دەکێشێت.

ناموور

ناموور ٢

نامور ٣

نامور ٤

نامور ٥

نامور ٦