بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

حوسییەکانی یەمەن: سەدان چەکداری عەرەبستانمان بەدیل گرتووە

حوسییەکانی یەمەن: هەزاران چەکداری عەرەبستانمان بەدیل گرتووە
AvaToday caption
posted onSeptember 28, 2019
noبۆچوون

ملشیا حوسییەکانی یەمەن کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە پشتیوانییان لێ دەکرێت، ئەمڕۆ شەممە بڵاویان کردەوە کە "لە کاتی هێرش بۆ سەر ناوچەیەکى سنووری لە پارێزگەی نەجرانی عەرەبستان، سەدان کەس لە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەمان بەدیل گرتووە".

 

حوسییەکان سەبارەت بەو هێرشە ڕایانگەیاندووە ئەو هێرشەیان لە ٧٢ کاتژمێر لەمەوپێشەوە دەست پێ کردووە و لە هێرشەکەدا فڕۆکەی بێفرۆکەوان و موشەک و سیستەمى بەرگرى ئاسمانییان بەکار هێناوە. کاناڵی ئەلمەسیرە سەر بە حوسییەکان لە زمان وتەبێژی ئەو هێزەوە ڕایگەیاندووە حوسییەکان هەزاران کەس لە چەکدارانی دووژمن کە ئەفسەر و سەربازیان تێدایە، بەدیل گرتووە و سەدان زرێپۆشی عەرەبستانیش لە شەڕەکەدا کەوتوونەتە دەستى ملشیا حوسییەکان.

هاوپەیمانی سەربازی عەرەب بە سەرۆکایەتى عەرەبستان لە ساڵی ٢٠١٥ تا ئێستا دژی حوسییەکان لەشەڕ دایە حوسییەکانی یەمەن هێرشی حەوتووی ڕابردوو  بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانیان خستووەتە ئەستۆی خۆیان، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەڵمان و بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەمریکا سوورن لەسەر ئەوەى کە ئێران دەستى هەبووە لە هێرشى سەر دامەزراوە نەوتییەکانى ئارامکۆى عەرەبستان و حوسییەکان تەکنەلۆژیاى وەها بەهێز و پێشکەوتوویان نییە کە بتوانن ئەو دامەزراوانە بکەنە ئامانج.

حوسییەکان پێشنیاریان کردووە بەرامبەر هێرشی ئاسمانی عەرەبستان ئەوانیش هێرش لە ڕێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوان و موشەک بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ڕیاز کاردانەوەیان هەبێت و ئەمەش هۆکارێک بێت بۆ وەستاندنى هێرشەکانى عەرەبستان و هاوپەیمانەکانى بۆ سەر یەمەن.

شایانی باسە تا ئیستا دەوڵەتی عەرەبستان کاردانەوە و وەڵامێکى بۆ هەواڵی بەدیلگرتنى سەربازەکانی لە لایەن حوسییەکان نیشان نەداوە.