بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئاڵمان: بە چوونەدەرەوەى ناتۆ لە ئەفغانستان بوار بۆ هێزی توندڕەو خۆش دەبێت

ئاڵمان: بە چوونەدەرەوەى ناتۆ لە ئەفغانستان بوار بۆ هێزی توندڕەو خۆش دەبێت
AvaToday caption
posted onSeptember 15, 2019
noبۆچوون

وەزیری بەرگری ئاڵمان ڕۆژی شەممە ٢٣ خەرمانان ڕایگەیاند چوونەدەرەوەی هێزەکانی ناتۆ لە ئەفغانستان دەتوانێ بەستێن بۆ بە دەسەڵاتگەیشتنی ڕژیمێکی تووندڕەوی وەک تاڵیبان پێک بێنێت.

ئانە گرت کرامپ-کارێن باوئێر، وەزیری بەرگری ئاڵمان کە لە بەرپرسانی پلەبەرزی حیزبی دیموکرات مەسیحییە و ئەگەری هەیە جێگرەوەی ئانگێلا مێرکێل بێت هەروەها باسی لەوە کردووە کە پێکهێنانی وەها دەسەڵاتێک لە ئەفغانستان دەتوانێ بە تایبەت بۆ ژنانی ئەو وڵاتە هەلومەرجێکی ناخۆش پێک بێنێت.

ترامپ کە لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ژنانن قسەی دەکرد گووتی: ئەو نیگەرانییە هەیە بێتوو خۆمان لە بەرپرسایەتییەکەمان لە ئەفغانستان بدزینەوە لەگەڵ هەلومەرجێکی ترسناک ڕووبەروو ببینەوە کە تێیدا سەنگسار و لە سێدارەدانی ژنان و هەروەها قەدەغەبوونی خوێندن و بەشوودانى کچان نیشانە هەرە دیارەکانی بن.

ئەفغانستان

دۆناڵد ترامپ، سەرکۆماری ئەمریکا کە پێشتر بەڵێنی چوونە دەری هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان دابوو بەم دواییە وێرای بڕیاری ڕاگرتنی دانوسانەکانی ئاشتی لەگەڵ نوێنەرانی تاڵیبان، دانیشتنەکەی خۆی لە کەمپی دەیڤید لەگەڵ ڕێبەرانی ئەو حیزبە تووندئاژۆیە هەڵوەشاندەوە.

بڕیاری ڕاگرتنی دانوسانەکانی ئاشتی لەگەڵ تاڵیبان دوای ئەوە دەرچوو کە لە کاتی هێرشێک لە کابول دوازدە کەس بە تایبەت سەربازێکی ئەمریکایی کوژرا. گرووپی تاڵیبان کە لە کاتی ئەو هێرشەدا ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ ئەمریکا بەدەست هێنابوو ئەنجامدانی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ.

ئاڵمان هەزار و سێسەد سەربازی لە چوارچێوەی هێزی ناتۆ ناردووەتە ئەفغانستان و بەرپرسایەتی ئەو هێزانە بە پێی پەسەندکراوێکی پەرلەمانی ئاڵمان مارسی ساڵی ٢٠٢٠ کۆتایی پێ دێت.

 ئەمریکا بەم دواییە گوشاری خستووەتە سەر بەرلین بۆ ئەوەی بودجەی سەربازی خۆی لە ناتۆدا تا ٢%ى بەرهەمی نەپاڵێوراوى ناوخۆیی زیاد بکات.