وڵاتى تورکیا و میدیاکانى سەر بە دەسەڵات لەو وڵاتە باس لەوە دەکەن کە له ئۆپهراسیۆنی هاوبهشی دهزگای ههواڵگری نیشتمانی (MIT) و سوپای تورکیا، "نەدیم کەرکوڵەک" ناسراو بە "کاوە گارزان" شەهید بووە کە یەکێکە لە فەرماندەکانی پارتى کرێکارانی کوردستان (پەکەکە). تورکیە پێشتر گارزانى خستبووە نێو لیستى تیرۆرەوە و هەر بۆیە ئەمڕۆش بە فەرمى شەهیدبوونى ڕاگەیاند کە لە شەڕێکى خواکورک بووە.
هەرچەندە پەکەکە تا ئێستا ئەم هەواڵەى پشتڕاست نەکردووەتەوە، بەڵام تورکیا لە ڕاگەیێنراوەکەیدا باسی لەوە کردووە کە گارزان لە ئەنجامى بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی تورکیا لە ناوچەی خواکورک لە باشووری کوردستان و هاوڕا لەگەڵ پێنج گەریلاى دیکە شەهید بووە.
شەهید نەدیم کەرکوڵەک یا کاوە گارزان کە بەرپرسىى دەڤەری حەفتانین لە سنووری زاخۆ بوو، خەڵكی شاری باتنمانى (ئیلێهی) باکووری کوردستانە و لە ساڵی ١٩٩٠ى زایینییەوە لە نێو پەکەکەیە. گەرزەن باوەڕپێکراوى ئۆجەلان بوو هەر بۆیە بۆ ماوەیەکى زۆر لە سوریە لەگەڵى دەمێنێتەوە.
پاشان پەروەردەکردنى گەریلاکانى پەکەکەى دەدرێتە دەست و ماوەیەکیش بەرپرسى و ڕێکخەرى ناردنى چەک و تەقەمەنى بووە لە بنکەى هەفتانینەوە بۆ نێو تورکیە و ئێستاش بهرپرسی گومرك و گواستنهوه بووه له نێوان قهندیل و خواكورك، هەر لەبەر ئەمەشە کە دەوڵەتى تورکیە لە ساڵى ٢٠١٣ى زایینییەوە دەیخاتە نێو لیستى تیرۆرەوە.