بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

حکومەتى هەرێم: هیچ بنکەیەکى سەربازى ئیسرائیل لە هەولێر نییە

حکومەتى هەرێم: هیچ بنکەیەکى سەربازى ئیسرائیل لە هەولێر نییە
AvaToday caption
کۆمارى ئیسلامى و بریکارەکانى لەبەر بێهێزییان بەرامبەر ئیسرائیل پڕ دەدەنە هەرێمى کوردستان
posted onAugust 31, 2019
noبۆچوون

ئەم ماوەیە پاش هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر حەشدى شەعبی و حیزبوڵا و سوپاى قودسى کۆمارى ئیسلامى ئێران، لە نێو میدیا عێراقی و ئێرانییەکان دەنگۆى ئەوە بڵاو دەبێتەوە کە گوایا هەرێمى کوردستان بنکەى سەربازى و سیخوڕى ئیسرائیلى لێیە، بەڵام ئەمڕۆ گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان "بوونی هەر سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر ڕەت کردەوە و ئەمە هەواڵێکی بێ بنەمایە".

ئەم ڕاگەیاندنەى حکومەتى هەرێم زیاتر لەسەر ئەوەش بوو کە ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبا بڵاوى کردبووەوە "ئیسرائیلییەکان بە پاسپۆرتی ساختەی ئەمریکی دێنە عێراق، ئێمە ئاگاداری شوێنەکانی مانەوەیانین لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا و بنکەی عەین ئەسەد، هەروەها ژنێکی ئیسرائیلی کە پلەکەی ژەنەراڵە هاتووەتە عێراق و بنکەیەکی سەربازی لە هەولێر بەڕێوە دەبات".

جووتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند "لە ھەندێ کەناڵی میدیایی عێراقی بانگەشەى بوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کراوە، کە گوایە ژەنەراڵێکی ژن بەڕێوەی دەبات". جووتیار ئەم هەواڵەى بە بێ بنەما هەژمار کرد و گوتى "پێمانوایە ئەمە تەنیا پڕوپاگەندەیەکی سیاسی بێ بەھایە و ئامانجی بەلاڕێدابردنی راستییەکانە بۆ قازانج و دەستکەوتی شەخسی".