بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دەستکەوتەکانى ڕوحانى لە نیۆیۆرک: هەڕەشەى ئەوروپا بۆ دەرچوون لە بەرجام و سووکایەتى زیاترى زەریف

دەستکەوتەکانى ڕوحانى لە نیۆیۆرک: هەڕەشەى ئەوروپا بۆ دەرچوون لە بەرجام و سووکایەتى زیاترى زەریف
posted onSeptember 29, 2019
noبۆچوون

ڕاپۆرتە باوەڕپێکراوکەکان لە ڕۆژى هەینى و شەممە ٥ و ٦ى ڕەزبەر/ ٢٧ و ٢٨ى سپتەمبەرى ڕاگەیاندنە بەهادارە ئەوروپییەکانى وەک بی.بی.سی جیهانى و گاردیەن، باس لەوە دەکەن کە سێ زلهێزە ئەوروپییەکە بە نزیککەوتنەوەى زیاتر لە ڕوانگەى ئەمریکا، ئەگەرى دەرچوون لە ڕێککەوتننە ئەتۆمییەکەى ئێرانیان تاوتوێ کردووە.

 

ئەم ئەگەرە پاش ئەوە بەهێزتر بوو کە سەرۆکى ئەڵمان و فەڕەنسا و بەریتانیا لە چەند ڕۆژى ڕابردوو چەندین جار بە حەسن ڕوحانییان گوت کە واز لە عینادى و دەمەلاسکێکردن لەگەڵ ئەمریکا بهێنێت و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانى ئەمریکا دیدیار بکات تا ڕێگارێک بۆ قەیرانە بەردەوامەکەى تاران ـ واشنتۆن بدۆزرێتەوە، بەڵام ڕوحانى بە هۆکارگەلى جیاواز و لەوانەش بە هۆى پێداگرى عەلى خامنەیی، خۆى بەدوور گرت لە نەرمینواندن.

سێ زلهزێنە ئەوروپییەکە بە ڕوونى هۆشدارییان دایە ئێران کە ئەگەر تاران مانگ و نیوێکى دیکە هەنگاوى سێیەمى کەمکردنەوەى بەڵێنە ئەتۆمییەکانى خۆى جێبەجێ بکات، ئەڵمان و فەڕەنسا وبەریتانیاش لە بەرجام دەکشێنەوە.

ڕوحانى هەینى لە گەڕانەوەى بۆ تاران بانگەشەگەلێکى هێنایە سەر زمان کە گوایا دۆناڵد ترامپ ئامادەى هەڵوەشانەوەى هەموو گەمارۆکانە، تەنانەت لەم دۆخەشدا چاوى بە ترامپ نەکەوتووە، بەڵام ترامپ بە خێرایی ئەمەى ڕەت کردەوە و پێداگرى لەسەر ئەوە کردەوە کە ئێران پەیامى داوە و خوازیارى هەڵوەشانەوەى تەواوى گەمارۆکان بووە بۆ ئەوەى گفتوگۆ بکات، بەڵام ئەو ڕازى نەبووە.

عەلى خامنەیی پێنجشەممە گوتبووى کە گفتوگۆ لەگەڵ ئەوروپا "پووچ" بووە و ئەوان "هیچ کارێکیان بۆ ئێران نەکردووە".

بەڵام وا پێدەچێت کە ئەوروپییەکان زۆر زیرەکترن لە خامنەیی و ڕژێمى ئێران و ئەوانن کە ئێرانیان خستووەتە نێو تەنگەتاوییەکى گەورەوە و بە زوویی ئەگەرى ئەوە هەیە کە قەیرانە ئەتۆمییەکەى ئێران بچێتە قۆناغێکى قورسترەوە.

لەم نێوەندەیشدا ئەمریکا پێداگرى لەوە کردەوە کە پەیامى داوە بە جەواد زەریفى وەزیرى دەرەوەى ڕژێم کە تا ئێستاش لە نیۆیۆرکە، کە ئێران دەبێت گرۆگانە ئەمریکییە دەستبەسەرەکانى نێو زیندانەکانى ئێران ئازاد بکات تا ئەمریکا ڕێگە بدات کە زەریف بچێت سەردانى مەجید تەخت ڕەوانجچى لە ننەخۆشخانەیەکى نیۆیۆرک بکات.

زەریف بۆ ججارى دووەم لە چەند حەوتووى داوییدا، تەنیا توانى لە سێ باڵەخانە لە نیۆیۆرک بمێنێتەوە و لەگەڵ ئەوەى کە نەخۆشخانەکە کە تیایدا تەخت ڕەوانچى لێى خەوێنرابوو ١٠ خوولەک لە نەتەوە یەکگرتووەکان دوور بوو، کەچى ئەمریکا ڕێگەى نەدا زەریف سەردانى بکات.

مەجید تەخت ڕەوانچى، شێرپەنجەى بڵاوەوبووى هەیە و بە تازەیی نەشتەرگەرى بۆ کراوە و لە هیچ یەک لە دیدارەکانى حەوتووى ڕابردووی حەسەن ڕوحانى ئامادە نەبوو، بەڵام دیار نییە کە بۆچى حەسەن ڕوحانى کە واپێدەچوو سنوورداریەتى هاتوچۆى نەبوو، نەچووە دیدەنى ئەم دیپلۆماتیکە نەخۆشە.

ڕژێمى ئێران کە سوود لە هەڵگرانى دوو ڕەگەزنامە و بیانییەکان وەک گرۆگان وەردەگرێت، شەوى هەینى لە لایەن عەباس مووسەوى وتەبێژى وەزارەتى دەرەوە، گوتى ئێران ئامادەى گفتوگۆیە لەسەر "زیندانییەکان".

ئەمریکا لە چەند ڕۆژى ڕابردوو نگار قودسى کە یەکێک بوو لەو کەسانەى هاوکارى دەنگ و ڕەنگى کۆمارى ئیسلامى کردبوو بۆ دەورولێدانەوەى گەمارۆکان، لە زیندان ئازاد کرد و یەکسەر گەڕایەوە ئێران.