بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

تۆڵەکردنەوەى خێرا یا پاساوى هێرشکردنە سەر حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان

تۆڵەکردنەوەى خێرا یا پاساوى هێرشکردنە سەر حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان
posted onAugust 28, 2019
noبۆچوون

ئاڤاتودەى

قەرارگاى هەمزەى سەیدولشوهەداى فەرماندەیی سوپاى پاسداران لە پارێزگا کوردنشینییەکانى باکوورى ڕۆژئاواى ئێران کە لەگەڵ پێشمەرگەکانى حیزبی دیموکرات ڕووبەڕوو بوونەوە، بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ى خەرمانان ڕایگەیاند کە بۆ تۆڵەکردنەوەى کوشتنى ئەندامێکیان لە شارى پیرانشار لەم حەفتەیەدا، دوو پێشمەرگەى حیزبی دیموکراتى کوردستانیان شەهید کردووە.

هەروەها ڕایگەیاندووە کە دوو پێشمەرگەى ئەو حیزبەیان لە یەکێک لە گوندەکانى سەردەشت و لە "هەنگاوێکى غافڵگیرکەرانە"دا کوشتووە و "کەسى سێیەمیشیان کە چاوساغى دەرکردنیان لە ئێران بووە" بریندار و دەستبەسەر کردووە.

حکومەت لە بەیاننامەکەیدا نووسیویەتى کە دوو پێشمەرگەکە "ویستوویانە لە سنوورەکانى سەردەشتەوە بچنە دەرەوە و لە گوندى قەلەڕەشە شناسایی کراون".

ڕاگەیاندنە حکومییەکان، ناوى دوو پێشمەرگە شەهیدەکەیان "عەلى بایەزیدى پوور" و "ئیبراهیم عەزیز نژاد"یان ڕاگەیاندووە و وێنەى پڕ لە خوێنى ئەو دوو پێشمەرگەشیان بڵاو کردووەتەوە و نووسیویشیانە کە کەسە بریندار و دەستبەسەرەکە "مێهران ئەحمەدیان"ـە.

بەڵام هەواڵدەرى ئەنادۆڵۆی تورکیە کە لە ماڵپەڕێکى نێزیک لە حیزبی دیموکراتى کوردستان، سەرەڕاى پێشتڕاستردنەوەى شەهیدبوونى ئەم دوو پێشمەرگەیەى حدکا و دەستبەسەرکردنى ئەندامێکى دیکەیان لە گوندى قەلەڕەشە، ناوى شەهیدەکانى بە عەلى پەروەر و ئیبراهیم چاوڕەش ناو بردووە.