بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

باڵیۆزی عێراق لە ئێران گلەیی هاووڵاتیانى پشتگوێ دەخات

باڵیۆزی عێراق لە ئێران گلەیی هاووڵاتیانى پشتگوێ دەخات
.
راجح موسوی باڵیۆزی عێراق لە تاران، لەبرى گۆێگرتن لە گلەیی هاووڵاتیانى توڕە دەبێت لە گفتوگۆییەکان
posted onSeptember 20, 2018
noبۆچوون

 

باڵیۆزی عێراق لەکۆماری ئیسلامی ئێران لەبرى چارەسەر کردنى کێشەى هاووڵاتیانى لەو وڵاتە، هێرش دەکاتە سەریان و گردبوونەوەیەکى جەماوەرى کەبە بۆنەى عاشوراوە ریکخرابوو جێدەهێڵێت.

 

هەڵسوکەوتەکانى راجح موسوی، باڵیۆزی عێراق لە تاران رووبەرووى ڕەخنەیەکى زۆری ڕەوەندی وڵاتەکەى لە پایتەختى ئێران بوویەوەو، ئاماژەیان بەوە داوە " لەبرى گۆێ لەگلەیی و گازاندەى هاووڵاتیانى بگرێت، توڕە دەبێت لە گفتوگۆییەکان".

بەپێی گرتەیەکى ڤیدیۆیی کەلەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە، موسوی لەکۆبوونەوەیەک لە نێو حوسەینییەکی تاراندا بەتووندی مایکرۆفۆنەکە لە هاووڵاتییەکى تەنیشتیەوە وەردەگرێت و، هێرش دەکاتە سەر ئامادەبووان. باڵیۆزەکەى بەغدا دەڵێت " شوێنەکە گونجاو نیە بۆ خستنەرووى پرسەکان یاخود موزایەدە بکەنە سەری".

ڤیدیۆکە کەبەشێوەیەکى خێرا لەنێو تۆڕە کۆمەڵاتیەکان بڵاوکرایەوە، چالاکوانانى عێراق هەڵسوکەوتی موسوییان بە "ناپیشەیی وەسفکردووە، کەدەبوایە بەشێوەیەکى جوانتر نوێنەرایەتى وڵاتەکەى بکات و، زیاتر گوێ لەکێشەو ئاڵۆزی هاوڵاتیانى بگرێت". موسوی لە بەشێکى دیمانەکە پێش جێهێشتنى دانیشتنەکە دەڵێت "من قەشمەر نیم"، دواتر هۆڵەکە جێدەهێڵێت.

بەشێک لەچالاکوانان بێئومێدن لەوەى ئەو باڵیۆزە بەرامبەر هەڵسوکەوتەکەى سزا بدرێت، چونکە هەمیشە لە بەرژەوەندی کۆمارى ئیسلامی کاری کردووە، نەوەک بەرژەوەندی وڵاتەکەى کەنوێنەرایەتى دەکات. بەشێک لەگەشتیارانى عێراقی لەئێران لەماوەى رابردوو تووشى کۆمەڵێک گرفتى یاسایی و کۆمەڵایەتى بوونەوە، بەشێک لەو گەشتیارانەش بەمیدیا عێراقییەکانیان راگەیاند " رووبەرووى دزی و لێدان و ئەشکەنجە بوونەتەوە، بەبێ ئەوەى هۆکارەکەى بزانن".

تەنانەت لە ماوەى رابردوو لەباشوورى ئێران خۆپێشاندانێک دژى عێراقییەکان رێکخراو، داواى دەرچوونى عێراقییەکانیان لەوڵاتەکەیان دەکرد.