بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆمارى ئیسلامى فەلەستینییەکانى لە ئێرانییەکان پێ گرنگترە

کۆمارى ئیسلامى فەلەستینییەکانى لە ئێرانییەکان پێ گرنگترە
AvaToday caption
posted onAugust 22, 2019
noبۆچوون

بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاوی بەنداوی گۆتوەند لە خوزستان لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو ئاوایی دیکەی ئەو ناوچەیە کەوتنە ژێر ئاو، لە کاتێکدا هیچ قەرەبووی خاوەن زەوی و ماڵەکان نەکراوتەوە.

 

ئاواییەکانی پەرنەویشتە و تەڵخاوی تاجەدین لە دەوروبەری مزگەوتی سلێمان ئەو دوو ئاواییەن کە بە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی گۆتوەند کەوتوونەتە ژێر ئاو، جگە لەو ئاواییانەی دیکە کە لە ماوەی رابردوو تووشی ئەو حاڵەتە بوون. خەڵکی ئەو ئاواییانە دەڵێن لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا هیچ کەس لەمەڕ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەکە هیچی پێ نەگووتون و چاوەڕوانیمان نەبوو ئاوەکە هێندە بەرز بێتەوە.

هەر سەبارەت بە دۆخی ژیانیان ڕایگەیاندووە: بەهۆی ئاگادارنەکردنەوەمان لە لایەن دامودەزگا پەیوەندیدارەکان هیچ خەمێکمان لە ژیانی خۆمان نەخواردبوو و تەنیا دەفریا کەوتین هێندێک لە کەرسەکانی ناوماڵمان ببەینە سەربان. خەڵکی ئەو ئاواییانە ژن و منداڵەکانیان بردووە بۆ دەرەوەی ئاوایی و مەڕوماڵاتەکشیان لە دەشتەکان بەڕەڵا کردووە لەبەر ئەوەی کاتی ئەوەیان نەبووە بیانگوازنەوە.

ئاوایی تەڵخاو زیاتر لە ١٠ ماڵی لێ دەژی و بە گووتەی دانیشتوانەکەی پێیان راگەیەندراوە ئەو ئاواییانە لە بەستێنی بەنداوەکە هەڵکەوتووە و ناوەندی ئاو و وزە هیچ جۆرە هاوکارییەکی لەگەڵ خەڵکەکە نەکردووە و هیچ بودجەیەکى بۆ کڕینەوەی زەوی و دانانەوەی ماڵ بە خەڵکی ئەو ئاواییانە نەداوە. هەندێک ماڵ کە پارەیان پێ داون کە بڕەکەى هێندە کەمە بەشی هیچ شتێک ناکات. سەرەڕای بەدواداچوون بەڵام سکاڵاکانی خەڵک تا ئێستا هیچ وڵامێکی نەبووە.

شایانی باسە، لەوپەڕى دونیا فەلەستینییەک خوێنى لووتى بپژێ یا ماڵى یەمەنییەک بڕووخێ، کۆماری ئیسلامی خۆی بە بەرپرس دەزانی بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکەیان، کەچی بەرامبەر ئێرانییەکان بەرپرسایەتییەک هیچ کە هەڵناگرێت، بەڵکو ٤٠ ساڵیشە لە نێو هەژارى و بەدبەختى و خەفەقاندا هێشتوونیەتییەوە.