بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەو فڕۆکەوانەى کۆمارى ئیسلامى سانسۆڕی کرد

ئەو فڕۆکەوانەى کۆمارى ئیسلامى سانسۆڕی کرد
AvaToday caption
دەبێت هێزە ئەمنییەکانى ئێران شەهید یەحیا بکەنە سەرمەشق
posted onAugust 19, 2019
noبۆچوون

سەرلەشکەرى فڕۆکەوان شەهید یەحیا شمشادییان ئەو پیاوەى کە ئامادە نەبوو بەرامبەر گەلەکەى بوەستێتەوە، هەمیشە بەر تیغى سانسۆڕى ڕژێمى ئێران کەوتووە.

یەحیا شەمشادییان فڕۆکەوانى باڵەفڕى کوبرا، لەدایکبوونى پارێزگاى کرماشانە کە یەکێکە لە فڕۆکەوانە گرنگەکانى هەوانیروزى سەردەمى شەڕى ئێران و عێراق و چەندین جار بەشدارى ئۆپەراسیۆنەکانى ڕۆژئاواى ئێرانى دژى عێراقییەکان کرد و پسپۆڕییەکەشى هاویشتنى مووشەکى تاو بوو کە بە هۆیەوە چەندین تانک و دەبابەى سوپاى سەدام حوسەینى تێک شکاند.

سەرەڕاى ئەوەى کە شمشادییان لە شەڕى عێراق و ئێران جوامێرانە کارى دەکرد و چەندین جار شارەکانى سەرپێڵ زەهاو و گیلان غەربی لە کەوتن ڕزگار کرد، بەڵام هیچ کات لەلایەن ڕژێمى ئێرانەوە باسی گەورەیی ئەم شەهیدە نەکرا و تەنانەت ئەو بەڵگەفیلمانەى کە لە لایەن دەرهێنەرە ناوخۆیی و خۆجێییەکانەوە دروست کرابوون، لە نیوەدا پێیان داخرا و نەهێڵدرا لە هیچ شوێنێک باسى ئەم فڕۆکەوانە جوامێرە کرماشانییە بکرێت.

سانسۆڕگەلێک کە لە لایەن کۆمارى ئیسلامییەوە ڕووبەڕووى ئەم فڕۆکەوانە کرایەوە، تەنیا لەبەر ئەوە بوو کە شمشادییان هەرگیز ئامادە نەبوو لە ئۆپەراسیۆنەکانى پارێزگاکانى کوردستان بەشدارى بکات و لێى دەگێڕنەوە کە گوتوویەتى "من براکوژى ناکەم، بەڵام بەرامبەر دەستدرێژیکەرانى دەرەکى (عێراقى) گیانى خۆم دەکەمە فیداى وڵاتەکەم".

هێزە چەکدارەکانى نێو ئێرانیش دەبێت بەم شێوەیە بیر بکەنەوە و دوور بکەونەوە لەو پیلانانەى کە ڕژێمى ئاخوندەکان دژى گەلى ئێران دەیگێڕن و دەیانهەوێت بە هێزە ئەمنییەکان خەڵک سەرکوت بکەن و پێویشتە شمشادییان بکەنە سەرمەشقى خۆیان.