بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

فەرماندەی سێنتکام: گەر شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دروست بێت ساڵێک دەکێشێت

فەرماندەی سێنتکام: گەر شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دروست بێت ساڵێک دەکێشێت
AvaToday caption
posted onDecember 31, 2021
noبۆچوون

ژەنەراڵ  "کێنت مەکێنزی" فەرماندەی سێنتکام، ناوەندی فەرماندەیی ئامریکا وتوویەتی ئەگەر ڕێژیمی ئاخوندى هێرش بکاتە سەر هێزەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکەن ئەوە شەڕێکی خوێناوی ڕوو دەدات کە ماوەی یەک ساڵ درێژەی دەبێت هەرچەند ئامریکا لەو شەڕەدا زیانی وەبەر دەکەوێت بەڵام لە کۆتاییدا سەر دەکەوێت.

 

 "ڕابین ڕایت" ڕۆژنامەنووس و شڕۆڤەکاری ناسراوی ئامریکایی لە وتارێکدا کە لە حەوتوونامەی "نیۆیۆرکـ"ـدا بڵاو کراوەتەوە قسەکانی "مەکێنزی" و تواناییه مووشەکەکانی ڕێژیمی ئاخوندى و شەڕی شیمانەکراوی لەگەڵ ئەو ڕێژیمەی لێکداوەتەوە.

"مەکێنری" جەختی کردووەتەوە کە توانا ناوکییەکانی ڕێژیمی تاران تەنیا مەترسییەک نییە کە لەلایەن ئەو ڕێژیەوە هەڕەشەی پێ لە جیهان دەکرێ؛ بەڵکوو مووشەکەکانی لە ئێستادا بە هەڕەشەيەکی خێراتر لە چەکی ناوکیی بە ئەژمار دێن. ناوبراو باسی لە هێرشی ڕێژیمی ئاخوندى بە ١١ مووشەکی بالستیک بۆ سەر بنکەی "عەینولئەسەد" کردووە و وتوویەتی ڕاکێت و مووشەکەکانی ڕێژیمی کۆمارى ئیسلامى لە ماوەی ئەو چەند دەیەدا زۆر ناڕێک بوونه و لەو هێرشانەدا ئەو شوێنەی کە مەبەستیان بووە نەیان پێکاوە.

سپای تێرۆریستی پاسداران سەر لە بەیانی ١٨ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هاتاوی، لە تۆڵەی کوژرانی "قاسم سلیمانی"، فەرماندەی پێشووی هێزی قودس بە مووشەکی بالستیک هێرشی کردە سەر بنکەی "عەینولئەسەد" شوێنی نیشتەجێبوونی هێزەکانی ئامریکا. فەرماندەی سێنتکام باسی لەوەش کردووە ئێستا ئەوان ناتوانن بەشێوەی کاریگەر لە سەرتاسەر و قووڵایی ناوچەکەدا هێرش ئەنجام بدەن بەڵام دەتوانن هێرشی قورستر بەڕێوە بەرن.