سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاشكرایان كردووه "تا ئێستاش ڕژێمی ئێران له‌رێگه‌ی فرۆكه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه به‌رده‌وامه له‌ئۆپه‌راسیۆنی ڕه‌وانه كردنی چه‌كی سووك و قورس و، چه‌كداره تیرۆریستیه‌كان بۆ نێو خاكی سووریا". به‌شی فارسی ڕۆژنامه‌ی ئهندهپێندتی به‌ریتانی له راپۆرتێكدا بڵاوی كردووەته‌وه " ئه‌و چه‌كانه‌ی تارانه‌ی ڕەوانهی دیمه‌شقی كردووه، بریتی بوونه له مووشه‌ك و، كه‌رسته‌ی ته‌كنه‌لۆژی سه‌ربازی و ڕادار".
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه به‌ریتانییه باسی له‌وه‌ش كردووه "سه‌رجه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌لایه‌ن سوپای قودس، باڵی ده‌ره‌كی سوپای پاسداران، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خراوه‌ته نێو لیستی تیرۆره‌وه، سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن". هێمای به‌وه‌كردووه "كه‌رسته‌كان له‌رێگه‌ی فرۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی سوورییه‌وه له‌تاران به‌ره‌و فرۆكه‌خانه‌ی ئهلتیفۆر له باكووری سووریا ده‌چێت، نه‌وه‌ك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی دیمه‌شق، كه پێشتر له‌وێ داده‌به‌زی".
ئهندهپێندت له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌ڵێت "هۆكاری گۆرینی شوێنی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه سوورییه‌كه به‌هۆی به‌ئامانجكردنی بووه له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل". سه‌ره‌ڕای پرۆسه‌كه به‌نهێنی له‌نێوان هه‌ردوو ڕژێمی ئێران و سووریا بهرێو ه‌ده‌چێت، به‌ڵام؛ زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌م نزیكانه له‌لایه‌ن تارانه‌وه گه‌یشتووەته ده‌ست چه‌كدارانی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا له‌لایه‌ن ته‌لئه‌بیبه‌وه كراونه‌ته ئامانج.
دوایین هێرشی ئیسرائیلیش له‌حوزه‌یرانی ڕابردوو ، بۆ سه‌ر موڵگه‌كانی سوپای پاسداران و، میلیشیا نزیكه‌كانی تاران بوووه. سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان دووپات كردووەته‌وه "سه‌رجه‌م ئه‌ركه‌كانیش له‌لایه‌ن ژەنهراڵ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودس، كه له ٢٠١١ـه‌وه له‌نێو لیستی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تییه ئه‌نجام ده‌درێت".
ئه‌وانه‌شی هاریكاری ده‌كه‌ن ژماره‌یه‌ك فرۆكه‌وانی سوورییه، كه له هێزی ئاسمانی دیمه‌شق كار ده‌كه‌ن. به‌گووته‌ی ڕۆژنامه‌كه‌ی له‌نده‌ن، لیستێكی لایه ناوی سه‌رجه‌م فرۆكه‌وانه سوورییه‌كانی له‌خۆ گرتووه، كه به‌فه‌رمانی سوله‌یمانی چه‌ك وجبهخانهو چه‌كداره‌كان له‌تارانه‌وه به‌ره‌و سووریا ده‌گوازنه‌وه. سوپای پاسدارانیش ناوی له‌و گرووپه ناوه "گرووپی ٢٩".
ئه‌و گرووپه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌سه‌د خرایه نێو لیستی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به تۆمه‌تی سه‌ركووتكردنی خۆپێشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی، ناویان ده‌ركه‌وت. ئه‌و گرووپه‌ش ته‌نها ئه‌ركی گواستنه‌وه و، دابینكردنی پێداویستییه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌یانه، كه هه‌شت ساڵه سووریا پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت.
جۆری ئه‌و فرۆكانه‌ش به‌كاری ده‌هێنن برتییه له " ئهنتۆف ٢٦ و ئیلوشن ٧٦ "ـه، سه‌رجه‌م فرۆكهكانیش به‌ئاسمانی عێراقه‌وه ده‌گاته نێو خاكی سووریا. رژێمی تاران به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات" پاڵپشتییه‌كانی بۆ سووریا ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی ڕاوێژكاری سه‌ربازییه"، به‌ڵام به‌ڵگه‌كانی سه‌ر زه‌وی نیشانی ده‌دات، كه چه‌ندین ملیشیای جۆراجۆری ڕەوانهی ئه‌و وڵاته كردووه، بۆ خۆشکردنى ئاگری ئه‌و شه‌ڕە.
زۆربه‌ی ئه‌و ملیشیانهش له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه له‌ئه‌فغانستان وپاكستان وعێراق و لوبنانه‌وه ڕەوانهی خاكی سووریا كراون و، ئه‌ركیان سه‌ركووتكردن و كوشتنی نه‌یارانی ڕژێمی ئه‌سه‌د بووه.