بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کەشتییەکانی ئێران بە سووتەمەنی بەڕازیل بەڕێکەوتن

کەشتییەکانی ئێران بە سووتەمەنی بەڕازیل بەڕێ کەوتنەوە
AvaToday caption
posted onJuly 28, 2019
noبۆچوون

دوو کەشتیی بازرگانیی ئێران کە بە هۆی گەمارۆکانەوە لە بەڕازیل ڕاگیردرابوون، پاش وەرگرتنی سووتەمەنی بەڕێ کەوتن. ڕێگەپێدان بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی ئەم دوو کەشتییە لەلایەن دادگای باڵای بەڕازیلەوە دەرکراوە.

هەواڵدەری فەڕانسە (AFP) ڕۆژی یەکشەمە ٦ی گەلاوێژ هەواڵی وەرگرتنی سووتەمەنی و بەڕێ کەوتنی ئەم دوو کەشتییەی لە بەندەرەکانی بەرازیلەوە ڕاگەیاند. کۆمپانیای پێترۆبارس پێشتر بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر کۆمپانیای کەشتیڕانی سپید و خاوەنەکەی، پارێزی لە پێدانی سووتەمەنی بەم دوو کەشتییە دەکرد.

ئەم دوو کەشتییە بازرگانییە کە "تێرمە" و "باوند" یان ناوە، لە سەرەتاکانی مانگی حوزەیران تا ئێستا بە هۆی پێنەدانی سووتەمەنی لە بەندەری پاراناگۆئا ڕاگیردرابوون. دوو کەشتیی نێوبراو لە ڕۆژانی ٨ و ۹ی حوزەیران بۆ گواستنەوەی گەنمەشامی، لەم بەندەرەدا لەنگریان داخستبوو و بەهۆی پێنەدانی سووتەمەنی لەلاین بەرازیلەوە، توانای گەڕانەوەیان نەبوو.

ڕۆژی شەمە ۲۷ی ژوئیە، کەشتی تێرمە ۱۳۰۰ تەن و کەشتی باوند ٦۰۰ تەن سووتەمەنیان وەرگرتووە. یەک لەم دوو کەشتییە بۆ وەرگرتنی باری گەنمەشامی ڕەوانەی بەندەرێکی دیکە لە بەڕازیل کراوە و ئەوی دیکەشیان باری خۆی وەرگرتووە و لە ڕێگای گەڕانەوەی ئێراندایە.

هەواڵدەری تەسنیم دوێنێ لە ڕاپۆرتێکدا هۆکاری دەرکردنی ڕێگەپێدان بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی ئەم دوو کەشتییەی، هەڕەشەی ڕژێمی ئێران بۆ  دابڕانی هاوردەکانی خۆی لە بەرازیلەوە نێودێڕکرد. کۆماری ئیسلامی ساڵانە دوو ملیار دۆلار گۆشت، سۆیا، شەکرە و گەنمەشامی لە بەڕازیلەوە هاوردە دەکا.

 تا ئێستا بەرپرسانی ئەمریکا و وەزارەتی خەزێنەداری ئەم وڵاتە لەمەڕ پێدانی سووتەمەنی بەم دوو کەشتییە لەلایەن بەڕازیلەوە، دژکردەوەیەکیان نەبووە.