بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مستەفا سەبزى مانی لە خواردن گرت

مستەفا سەبزى مانی لە خواردن گرت
AvaToday caption
posted onJuly 25, 2019
noبۆچوون

مستەفا سەبزی، بەندکراوی سیاسیی کورد کە خەریکی تێپەڕاندنی ۱٥ ساڵ حوکمەکەیەتی لە زیندانی ورمێ، ڕۆژی سێشەممە ۱ی گەلاوێژ بە بڵاوکردنەوەی نامەیێک بە بەرپرسانی زیندانی گوتووە کە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی خۆی سەبارەت بە دژایەتی لەگەڵ داخوازییەکەی لەسەر گواستنەوەی بۆ زیندانی ماکۆ، زیندانێک کە کەوتووەتە شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکەی، مانی لە خواردن گرت.

مستەفا سەبزی کە تەمەنى ۲٤ ساڵە، لە جۆزەردانی ساڵی ۹۳ بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە زیندانی ورمێ دەستبەسەرە و بەشێکی زۆر ئەم ماوەى دەستبەسەرکردنەى لە نێو بەندی زیندانییەکانى تاوانە مەترسیدارەکان بەسەر بردووە و ئەمەش تەنیا وەک سووکایەتى بەرامبەرى ئەنجام دراوە.

شایانی باسە، دوو زیندانی سیاسیی کوردی دیکە لە زیندانی ورمێ بەنێوەکانی ڕەحمی تۆرگوت و بەشیر پیرماوانە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییان سەبارەت بە قەبووڵنەکردنی داوای ئازادی بە مەرج، چوار ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە.