بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ترامپ: ئێران زیاتر لە ٥٢ هەزار خۆپیشاندەری بێتاوانی کوشتووە

ترامپ: ئێران زیاتر لە ٥٢ هەزار خۆپیشاندەری بێتاوانی کوشتووە
posted onJuly 22, 2026
noبۆچوون

سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس تیشکی خستە سەر لەسێدارەدانی چەند هاووڵاتییەکی گەنجی ئێران کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لەسێدارە دراون و بەرپرسانی ئێران بە "دڕندە" ناو دەبات.

ترامپ پۆستێکی هاوبەش کردووە سەبارەت بە گەنجێکی ٢٣ ساڵان بە ناوی گوڵ محەممەد محەمەدی کە ڕۆژی یەکشەممە لەلایەن ئێرانەوە لەسێدارە درا.

بە گوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان، ئەو گەنجە بە ڕەچەڵەک ئەفغانییە و هۆکاری لەسێدارەدانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی خۆپیشاندەرانی ئێرانی لە تەقەی هێزە چەکدارەکان داڵدە داوە.

ترامپ لەبارەی لەسێدارەدانی ئەو گەنجە ڕایگەیاند، "ئەمە دوایین قوربانییە لە نێوان زیاتر لە ٥٢ هەزار خۆپیشاندەری بێتاوان. دڕندانە!!!"

ترامپ هەروەها ئاماژەی کردووە بە لەسێدارەدانی گەنجێکی تری تەمەن ١٨ ساڵ بەناوی عیرفان ئیسفەنداری کە ڕۆژی یەکشەممە بە هەمان هۆکاری داڵدەدانی خۆپیشاندەران کۆتایی بە ژیانی هێندرا.