بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هۆکارى خەمۆکى خەڵکی ئێران کۆماری ئیسلامییە

هۆکارى خەمۆکى خەڵکی ئێران کۆماری ئیسلامییە
AvaToday caption
زیاتر لە ۱۲ ملیۆن ئێرانی تووشی کێشەی دەروونی بوونەتەوە!
posted onJuly 25, 2019
noبۆچوون

بەپێ دوایین توێژینەوەی تەندروستی دەروونی، ۱۲ ملیۆن و ٥۰۰ هەزار ئێرانی تووشی کێشەی دەروونین کە ئەم ڕێژەیە لە نێو ژناندا زۆر زیاترە لە پیاوان.

بەپێ ئەم توێژینەوە، ۲۳.٦٪ی خەڵک لانیکەم لە ژێر ئازاری کێشەیێکی دەروونین کە لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوا، باشووری ڕۆژهەڵات و باشووری ئێران، واتە پارێزگا هەژارەکان ئاستێکی بەرزتر لە کێشە دەروونییەکان دەبینرێت و هەستى پێ دەکرێت.

بەگوێرەی ئەم توێژینەوە، کێشەی خەمۆکی بە ڕێژەى ١٢.٧% و دڵەخۆرپێ بە ڕێژەى ١٥.٦%، لە باوترین کێشە دەروونییەکانی ئێران هەژمار دەکرێن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە مانگی بانەمەڕەی ئەمساڵ، وەزارەتی تەندروستی کۆمارى ئیسلامى ڕایگەیاند ٣٠%ى خەڵکی ئێران تووشی کێشە دەروونییەکانن کە دەکاتە ۲۱ ملیۆن دانیشتووی ئەو وڵاتە و زۆرینەشیان لە شارە هەژارنشینەکانن کە کۆمارى ئیسلامى بە درێژایی تەمەنى هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەکانى خەڵکى نەداوە و لەبەر کێشەى ئەمنیەتى و بە هۆى گەندەڵى و دزی و دەستتێوەردان لە وڵاتانى دەرەوە دەستى بۆ چاکسازى و پەرەسەندنى ئابوورى و نەهێشتنى هەژارى و دروستکردنى هەلى کار بۆ لاوان و خەڵکى ئەو ناوچانە نەبردووە.

ئەم ئامارانە لەکاتێکدایە کە ئێران ڕووبەڕووی کەمبوونێکی جدی لە نەخۆشخانەی دەروونیشە، واتە لە ئێرانێکى ٨٠ ملیۆن کەسیدا نەخۆشخانەیەکى باش و تایبەت بە کێشە دەروونییەکانى خەڵکى نادۆزیتەوە کە شیاوى ئەوە بێت کەسێکى شڵەژاودەروون و خەمۆکى تێدا بخەوێنرێت و وەک ڕووح و ڕەوانى ئاسایی بکرێتەوە.

شێتخانە