بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

٢٥ ساڵەى کردەوە تیرۆریستییەکەی کۆماری ئیسلامی لە ئارژانتین

٢٥ ساڵەى کردەوە تیرۆریستییەکەی کۆماری ئیسلامی لە ئارژانتین
AvaToday caption
posted onJuly 18, 2019
noبۆچوون

ئارژانتین لە بیست و پێنجەمین ساڵیادی تەقینەوەی ناوەندی یەهودییەکان لە بۆینس ئایرس ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ پووشپەڕی وەک ڕۆژی ماتەمینی گشتی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەڕانسە، ماتەمینی گشتی لە ئارژانتین لە کاتێکدا ڕاگەیێنراوە کە تا ئێستا قوربانیانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە چاوەڕوانی سزادانی تاوانباران و بەڕێوەبردنی دادپەروەرین. ساڵی ١٩٩٤ بارهەڵگرێکی پڕ لە تەقەمەنى هێرشی کردە سەر ناوەندی یەهودییەکانی بۆینس ئایرس و بەهۆی تەقینەوەی بارهەڵگرەکە ٨٥ کەس کوژران و ٣٠٠ کەس بریندار بوون.

هیچ گرووپ و لایەنێک بەرپرسایەتی ئەو تەقینەوەی بە ئەستۆ نەگرت، بەڵام لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخەست کە کۆماری ئیسلامی و حیزبوڵای لوبنانی دەستیان هەبووە لەو تەقینەوەدا. هەرچەندە کۆماری ئیسلامی ڕەتی کردووەوە کە دەستی لەو تەقینەوەیە هەبووبێت.

سڕینەوە

میدیاکانی ئارژانتین ڕۆژی هەینی ١٠ مانگی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٩٨ باسیان لە کۆمەڵێک بڕیاری نوێ سەبارەت بە دۆسیەی تەقینەوەی ناوەندی گەورەی یەهودییەکان لە شاری بۆینس ئایرس کردبوو.

لەو دۆسیەدا کەسانێکی زۆر و بە تایبەت "کارلۆس منم" سەرکۆماری ئەو کاتی ئارژانتین و هەروەها "کریستینا کیرشنر" سەرکۆماری پێشووی ئەو وڵاتە بەوە تاوانبار کراون کە هەوڵی خۆدزینەوە لە لێکۆڵینەوەکان و شاردنەوەی ڕاستییەکانی ئەو ڕووداوەیان داوە.