بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پاسپۆرتی کام وڵات بایەخدارە؟

پاسپۆرتی کام وڵات بایەخدارە؟
AvaToday caption
posted onJuly 13, 2019
noبۆچوون

دوایین ڕیزبەندى بایەخدارى پاسپۆرتی وڵاتان کە بە پێی پێوەرە نێودەوڵەیتییەکانی" هێنلی" کارى لەسەر کراوە، دەردەکەوێت ئاڵمان و فینلەند هەردووکیان پێکەوە، خاوەنی بەهێزترین پاسپۆرتی ئەوروپان. ئەو دوو وڵاتە لە ئاستی جیهانیشدا خاوەن پلەیەکی بەرز و بە هاوبەشی لەگەڵ کۆریای باشوور لە پلەی دووەم دێن و پلەى یەکەمیش هەردوو پاسپۆرتى وڵاتانى ژاپۆن و سینگاپوورە.

ئەو کەسانەی  خاوەن پاسپۆڕتی ژاپۆن و سینگاپورن، ڕێگەپێدراون کە بە بێ ڤیزا، بە ڤیزای ئەنتەرنێتی یاخود ڤیزای دەرکراو لە فڕۆکەخانەکان بۆ ١٨٩ وڵاتی جیهان سەفەر بکەن. هاووڵاتیانی فینلەند و کۆریای باشوور بە پاسپۆرت دەتوانن بۆ ١٨٧ وڵاتی جیهان سەفەر بکەن.

لە پێرستی وڵاتانی ئەوروپایی لەسەر بنەمای پێوەرەکانی" هێنلی"، ناوی دانیمارک دوای ئاڵمانیا و فینلەند دەدیترێت و لە دوای ئەو وڵاتانەوە ئیتالیا و لۆکزامبورگ بە هاوبەشی دێن.

پاسپۆرت

لە ڕیزبەندی پێشوودا فەڕانسە خاوەنی پلەیەکی باشتر بوو، لە دوایین ئاماردا وێرای ئیسپانیا و سوید، فەڕانسە لە پلەی چوارەم دایە. لە نێو وڵاتانی ئەندامی "شینگن" دوای ئەو وڵاتانە نەمسا، هۆڵەناد، پۆرتۆگال و سویس دێت کە بە هاوبەشی لە پلەی پێنجەمدان. تا پێش ئەو هەڵسەنگاندنە نوێیە، بەریتانیا و ئەمریکا بەشێک بوون لە سێ وڵاتی سەرەکی جیهان، کەچی ئێستا بەریتانیا بۆ پلەی شەشەم دابەزیوە.

بە پاسپۆرتی ئەمریکا و بەریتانیا هاووڵاتیانی ئەو دوو وڵاتە دەتوانن بە بێ ڤیزا، ڤیزای ئەلیکترۆنی و ئەو ڤیزایەی لە فڕۆکەخانە دەردەکرێت، بۆ ١٨٣ وڵاتی جیهان سەفەر بکەن. گرینگترین هۆکاری دابەزینی بایەخی پاسپۆرتی بەریتانیا بۆ چوونەدەرەوەی ئەو وڵاتە لە یەکیەتی ئەوروپا دەگەڕێتەوە.

خراپترین پاسپۆرتى دونیا، پاسپیرتى وڵاتى ئەفغانستانە و پێش ئەویش عێراق دێت. واتە پاپسپۆرتى عێراق تەنیا لە پاسپۆرتى ئەفغانستان باشترە.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە "پێوەری پاسپۆرتی هێنلی" گرینگترین پێوەر، بۆ دیاریکردنی بایەخی پاسپۆرتەکانی جیهانە.