بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆڵبەرێک بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل سزای سێدارەی بەسەردا سەپا

کۆڵبەرێک بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل سزای سێدارەی بەسەردا سەپا
ڕەسمێک له ئێدریس ئالی
posted onJune 27, 2024
noبۆچوون

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو به ئاڤاتودەی، ئیدریس ئالی، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، لەلایەن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل"سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.

ئیدریس ئالی، که باوکی دوو منداڵه، نزیکەی سێ مانگ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە لە سەردەشت دەستبەسەرکرا و لە کۆتاییدا بۆ بەندی سیاسیی بەندیخانەی ورمێ گواستراوەتەوە.

دۆسیەکەی ئیدریس ئالی دوای ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سزای سێدارەکەی بۆ دیوانی باڵای وڵات نێردراوە. ناوبراو تاکوو ئێستا لە مافە سەرەتاییەکان وەکوو دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.

جێ ئاماژەیە لەپەیوەندی ئەم دۆسیەیه، چوار کەسی دیکەش دەستبەسەر کراون کە هەموویان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون.