بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سنوورى سەیرانبەندى بانە دەکرێتەوە

سنوورى سەیرانبەندى بانە دەکرێتەوە
AvaToday caption
posted onJuly 7, 2019
noبۆچوون

 

لە پەراوێزى کۆنگرەى ناودارانى کورد لە شارى سنە کە لە ١١ و ١٢ى پووشپەڕ بەڕێوە چوو، هەردوو پارێزگاى سلێمانى و سنە دانیشتنێکیان لەمەڕ خاڵە سنوورییەکانەوە ئەنجام دا و هەر لەم پەیوەندییەشدا پارێزگارى سنە باسى لەوە کرد کە لە دوو حەفتەى ئایندەدا خاڵى سنوورى سەیرانبەندى شارى بانەوە، دەکرێتەوە.

 

بەهمەن مورادنیا پارێزگارى سنە باسى لەوەش کرد کە "کردنەوەى سنوورى سەیرانبەندى بانە بە وەبەرچاوگرتنى بەدواداچوونەکان، لە لایەن هەردوو دەوڵەتى ئێران و عێراقەوە ڕێککەوتنى لەسەر کراوە و تا ١٤ ڕۆژى دیکە دەکرێتەوە".

ئەم قسانەى پارێزگارى سنە لە میانى ئەو دانیشتنەدا بوو کە لەگەڵ هەڤاڵ ئەبووبەکرى پارێزگاى سلێمانى ئەنجامى دا و لەگەڵ ئەوەشدا بریاریان لەسەر کردنەوەى ناوچەیەکى پیشەسازى هاوبەش داوە. بە پێى قسەى شڕۆڤەکارێکى ئابووریش، ئەم پڕۆژانە کاریگەریی ئابوورى باشیان دەبێت بۆ هەردوولا، بەڵام کردنەوەیان لەم ئان و ساتەدا، بۆ ئەو گەمارۆ ئابوورییانەى ئەمریکا لەسەر کۆمارى ئیسلامى دەگەڕێتەوە کە هەموو دەرگاکانى لێ داخستووە و ناچار پەنا بۆ هەرێمى کوردستان دەهێنرێت، لە کاتێکدا لە ١٦ى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٧ى زایینى و دواى ڕیفراندۆمەکە، کۆمارى ئیسلامى کە دەستى هەبوو لە هێرشەکانى سەر کەرکوک و هەرێمى کوردستان، بۆخۆى سنوورەکەى لە کوردەکانى باشوور داخست.

سەیرانبەندد