بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سەفەرەکە ئابێ و درێژبوونى لووتى کۆمارى ئیسلامى

سەفەرەکە ئابێ و درێژبوونى لووتى کۆمارى ئیسلامى
AvaToday caption
ئەمریکا گەمارۆیێکی قورسی دژی کەرتی پێترۆشیمی کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاند
posted onJune 8, 2019
noبۆچوون

 

ئەمریکا بە ئامانجگرتنی پیشەسازی پترۆشیمی ئێران،  ۳۹ دامەزراوەی پەیوەندیدار لەگەڵ ئەم پیشەسازییەی لە پێڕستی گەمارۆکانی ئێران دانا. بەگوێرەی پێڕستی خەزێنەداری ئەمریکا گەمارۆ خراوەتە سەر، سەرەکیترین کۆمپانیا و پیشەسازی بەسراوە بە پترۆشیمی ئێرانەوە.

 

بەپێ ئەو ڕاگێنراوە کە ڕۆژی هەینی ۱۷ی جۆزەردان لە لایەن وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بڵاو کرایەوە، کۆمپانیای پیشەسازی پترۆشیمی کەنداوی فارس بەبۆنەی پاڵپشتی ماڵی لە دامەزراوەی خاتم الانبیا کە ناوەندی ئەندازیاری و بیناسازی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییە، گەمارۆی خراوەتەسەر.

لەم پێڕستە هەروەها ۳۹ پیشەسازی و هەموو ئەو کۆمپانیایانە کە بەسراوە بە پیشەسازی پترۆشیمی کەنداوی فارسەوە، گەمارۆیان خراوەتەسەر. وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە ڕاگێنراوەکەیدا گوتوویە، کۆمپانیای پیشەسازی پترۆشیمی کەنداوی فارس، بەتەنیایی نیوەیێک لە هەناردەکانی پێترۆشیمی ئێرانی لەئەستۆ گرتبوو.

سیگال مندێلکر، جێگری وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا لە کاروباری تێرۆریسم و زانیارییەماڵییەکان لەم ڕاگێنراوە گوتی: سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بەشێوەی سیستەماتیک شۆڕبووەتەوە نێو کەرتە هەستیارەکانی ئابووری ئێران تا سندووقی خۆی پڕبکاتەوە و لە لایێکی دیکەوە خەریکی کردەوەی دوژمنکارانە بێت.

شیزووو

دڵەڕاوکێیەکانی ئەمریکا لەمەڕ کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی و گوشاری زیاتری ئەمریکا بۆ سەر ئێران، پیشاندەری ئەوەیە کە ڕێککەوتنە ناوکییەکە کاریگەریێکی ئەرێنی لەسەر هەڵسوکەوتی ئێران نەبووە. ترامپ بە چوونەدەرەوەی لە ڕێککەوتنە ناوەکییەکە لە بانەمەڕەی ۱۳۹۷،  لە دوو قوناغدا لەم ساڵە، فەرمانی گەڕانەوەی گەمارۆ ناوکییەکانی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی دەرکرد. ئەمریکا دەڵێ کۆماری ئیسلامی گەورەترین پشتیوانی تێرۆریسمە و بە پێچەوانەی بڕیارنامەی ۲۲۳۱ی ئەنجوومەنی ئاسایش درێژەی بە پلانە مووشەکییە بالستیکییەکانی خۆی داوە و هۆکاری ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

تاقیکارییە مووشەکییەکانی ئێران پێشتریش ڕووبەڕووی دژکردەوەی وڵاتانی ڕۆژاوایی بووەتەوە و بەدەیان جار داوایان لە کۆماری ئیسلامی کردبوو بەرهەمهێنان و تاقیکاری مووشەکی ڕاگرێت. ئێران لەم ساڵانی دواییەدا بەردەوام خەریکی تاقیکاری مووشەکی بووە و لە سەر هەندێ لەوانەش بەزمانی جۆراوجۆر (وەک عێبری) دروشمی "نەمان بۆ ئسرائیل"یان نووسیوە.

هەروەها لەساڵی ۹۷ چەندین پلانی کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی بۆ تێرۆری دژبەرە سیاسییەکان لە ئەورووپاش لە قاو درا کە کردەوەی دیپلۆماتیکی لەلایەن وڵاتانی فەڕانسە، ئەڵمان، دانیمارک و هۆڵەند دژی ڕژێمی ئێرانی لێکەوتەوە.