بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

چوونەدەرەوەی ئێران لە بەرجام بۆمبی ئەتۆمی لەدوو دێت؟

چوونەدەرەوەی ئێران لە بەرجام بۆمبی ئەتۆمی لەدوو دێت؟
AvaToday caption
posted onMay 25, 2019
noبۆچوون

 

بە چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام و هاتنەدەرەوەی بەرتەسکی ئێران لەو ڕێککەوتنە، ترسێک هەیە لەمەڕ ئەوەی ئێران بەرنامەی درووستکردنی بۆمبی ئەتۆم دەست پێ بکاتەوە، ئاخۆ ئێران دەتوانێ ئەو کارە بکات؟

 

ڕادیۆ سەراسەری ئاڵمان لە ڕاپۆڕتێکدا سەبارەت بەرچاوگەى هەوڵەکانی ئێران لە بەرامبەر ڕەتکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنە لە لایەن ئەمریکا ئاماژەی بە قسەکانی ڕابێرت کێلی لە ئەنستیوتی نێودەوڵەتی توێژینەوەکانی ئاشتی ستۆکهۆڵم کردووە، کە ماوەیەکی دەمدرێژە بەدواداچوون بۆ بەرنامەی ناوەکی کۆماری ئیسلامی دەکات. بە بڕوای ڕابیڕت کێلی زۆربەی لێکۆڵەران پێیان وایە هیچ گومان لەوەدا نییە ئێران لە دەیەی ٩٠ پەردە لەسەر درووستکردنی چەکی ئەتۆمی هەڵدەداتەوە.

بە گووتەی ئەو پسپۆڕە و بە پێی بەڵگەکانی ڕێکخراوی سیا و هەروەها ئەو بەڵگانەی لە لایەن سیخوڕە ئیسرائیلییەکان لە کۆگایەکی تاران دۆزراوەتەوە، ئەوە دەرکەوتووە کە ئێران هەتا ساڵی ٢٠٠٤ بەرنامەی پەرەدان بە چەکی ناوەکی درێژە پێ داوە. ئەو دیمەنانەی لە لایەن مانگە دەستکردەکانەوە گیراون دەری دەخەن کۆماری ئیسلامی لە دوای ساڵی ٢٠٠٤ چالاکییە ئەتۆمییەکانی ڕاگرتووە یان بە تەواوەتی وەستاندوویەتی.

 

کۆماری ئیسلامی توانایی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی هەیە

ئەتۆم ١

چوار ساڵ لەمەوبەر و ئەو کاتەی ڕێککەوتنی بەرجام لە ڤییەن واژوو کرا، ئێران بڕی ٢٠ هەزار سانترفیوژی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم هەبووە کە دەیتوانی هەشت تا دە بۆمبی ئەتۆم پێ درووست بکات و تەنانەت توانای ئەوەی هەبووە تا دو بۆ سێ ساڵ دواترئاستی یۆرانیۆمەکان بگەیەنێتە ٩٠ لەسەد. بە پێی ڕێککەوتنی بەرجام و بۆ کەمکردنەوە لە ئاستی تواناییەکانی ئێران بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە چەکی ناوەکی، ڕێککەوتن کرابوو کە ئێران لە ئاستێکی کەمدا درێژە بە پیتاندنی یۆرانیۆمی ٣.٦٧ لەسەد بدات بەڵام تەنیا ئیزنی ئەوەی هەبێ ٣٠٠ کیلۆ لەو یۆرانیۆمە لە وڵاتی خۆی ڕابگرێت و زێدە بەرهەمەکەی بفرۆشیت بە ڕووسیە و لە بەرامبەردا "کیکی زەرد" وەربگرێت.

ئەنجوومەنی بەرزی ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەم دواییە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیێنراوێک ڕووبە وڵاتانی بەشدار لە دانوستانە ئەتۆمییەکان باسی لە سڕکردنی هێندێک لە بڕگەکانی ڕێککەوتنی بەرجام کرد.

 

وڵاتان چۆن دڵنیابن ئێران بۆمبی ئەتۆم درووست ناکا؟

ئێران و ئەتۆم

ڕابێری کێلی لە وەڵام بەو پرسیارە جەختی کردووەتەوە زەحمەتە بیسەلمێنرێت کە چ شتێک ڕوونادات. دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دیتراونەوە و بە تووندی لە ژێر چاوەدێریدان. ئەو شوێنانەی کە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بەکاردێن بە سانایی ناشاردرێنەوە.

هانسن کریستنسن لە فدراسیۆنی لێکۆڵەرانی ئەمریکایی باوەڕی وایە ئێران ئێستا بۆی ناکرێ بۆمبی ئەتۆم بەرهەم بێنێ، بەڵام توانایی ئەو کارەی هەیە. بە گووتەی ئەو پسپۆڕە بۆ درووستکردنی بۆمبی ئەتۆمی ئێران دەبێ لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بە کڵاوەی ئەتۆمی و بەکارهێنانی لە سەر مووشەک بە تاقی بکاتەوە. سەرەڕای ئەوە دەبێ تاقیکاری ئەتۆمی ئەنجام بدات.

لە درێژەدا گووتویەتی: تەنیا پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ درووستکردنی بۆمب لانیکەم ساڵێک دەخایەنێ و هەنگاوەکانی دواتر وەک درووستکردنی کڵاوەی ئەتۆمی و مووشەک کاتێکی زۆرتریان دەوێت. بەو حاڵەوە ڕابێرت کێلی لەو باوەڕەدایە بە پێی ئەو زانیاریانەی ئیسرائیلییەکان بە دەستیان هێناوە کۆماری ئیسلامی توانایی پێویستی بۆ درووستکردنی بۆمبی ئەتۆمی هەیە.

ئەو پسپۆڕە باسی لەوەش کردووە کە بەدواداچوونی بۆ نووسراوە و لێکۆڵینەوە زانستییەکانی ئێران لە دامەزراوە زانستییەکانی نێو زانکۆکان کردووە و لەو پێوەندییەدا گووتی بیرمەندانی ئێرانی زۆر باش کار دەکەن و گووتیشی هیچ گومانی نییە ئێرانییەکان دەتوانن بە تەنیایی بۆمبی ئەتۆمی درووست  بکەن.

لە کۆتایی قسەکانیدا گووتی ئەوەی کە دەسەڵاتدارانی ئێران بە لەبەرچاوگرتنی ڕیسک و کاردانەوە سیاسی و نێودەوڵەتییەکان بە ڕاستی وەها ڕێگەی دەبڕن ئەوە پرسێکی دیکەیە.