بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مەترسی سەپاندنی سزاى ئابوورى بەسەر عێراقدا هەیە

مەترسی سەپاندنی سزاى ئابوورى بەسەر عێراقدا هەیە
عێراق پێشتر گوتى لەگەڵ گەمارۆکاندایە، کەچى ئێستا پەشیمان بووەتەوە!
عێراق لە دووڕیانى بڕیاردایە
posted onAugust 15, 2018
noبۆچوون

 

وەزارەتى دەرەوەى ویلایەتە یەکگرتووەکان دووپاتی کردەوە کە "ئەگەرى ڕووبەڕووبوونەوەى سزاى هاوشێوە بۆ سەرپێچیکارانى سزا ئابوورییەکانى سەر ئێران هەیە" و ئەم سەرپێچیکارانەش عێراق دەگرێتەوە کە "ئەگەر هاتوو عێراق پابەندی سزاکانى واشنتۆن نەبێت، ئەوا بەغداش سزا دەدرێت".

 

هێزەر نۆوێرت، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا لە وەڵامى لێدوانەکانى حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانى عێراق لەبارەى پابەندنەبوون بە سزاکانى واشنتۆن رایگەیاند "سەرپێچیکارانى سیستەمى سزاکان، خۆشیان ڕووبەڕووى هەمان سزا دەبنەوە". ڕوونیشی کردەوە "ئاگاداری سزاو مامەڵە بازرگانییەکانیانن لە بارەى ئێرانەوە". ئەم پەشیمانبوونەوەى عەبادى لە دواىى ئەوە دێت کە دوو حەوتوو پێشتر گوتبووى پابەندى گەمارۆ ئابوورییەکانى ئەمریکا لەسەر ئێران دەبن"، کەچى دواتر بە هۆى نێزیکییەکانى لە ئێران ڕوانگەى خۆى گۆڕی و گوتى "عێراق، پابەندی سزاکانى واشنتۆن بەرامبەر تاران نابێت" و جەختى لەوەش کردەوە "بازرگانیکردن لە ئێران چیتر بە دۆلاری ئەمەریکى نابێت، بەڵکو بە دراوى ناوخۆیی دەبێ".

 

لەلایەکى دیکەشەوە بەغداو تاران سێشەممە 14 تەمووز، یادداشتنامەیەکى لێگەیشتنى هاریکاری سنوورییان بە ئامادەبوونى فەرماندە سەربازییەکانى هەردوو وڵات واژۆ کرد. لێگەیشتنەکە فەریق عەبدوڵا ئیبراهیم حوسێن فەرماندەى پاسەوانى سنووری عێراقی و قاسم ڕەزائی فەرماندەى پاسەوانى سنووری ئێرانى واژۆ کراوە. جگە لەو رێککەوتننامەى لێکگەیشتنە، چەندین رێککەوتننامەى ئابوورى و بازرگانى هاوبەش لە نێوان عێراق و ئێراندا هەیە، بەتایبەت هەناردەکردنى غاز و کاڵاى ئێرانی بۆ ناوخۆى عێراق.

 

تایبەت بەو پرسەش عەلى بەدری، مامۆستاى زانکۆى نەهرێنى عێراقی پێی وایە "پەرەپێدانى پەیوەندییە هاوبەشەکان لە نێوان بەغداو تاران، ئێستا سەرکێشییەکى مەترسیدارە".. " ئەگەری ئەوە هەیە بە هۆى ئێرانەوە بەغداش بکەوێتە ژێر شەپۆلی سزاکانى واشنتۆن". بەدری لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا باسى لەوەش کردووە "هەمووان شارەزای هەڵوێستى ئێرانن بەرامبەر عەبادی، بە تایبەت لە ڕووى دوورخستنەوەیان لە خوولى دووهەمى پۆستى سەرۆکایەتى وەزیران". ئەو مامۆستایە لە کۆتاییدا باسى لەوە کرد "بوونى لۆبیبەکى بەهێزی ئێرانى لە نێو حکومەتى عێراق، سەرۆکوەزیران دەخاتە قۆناغێکى هەستیارەوە".