بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پۆمپئۆ لەگەڵ هاوتا چینی و سعودییەکەى لەسەر ئێران قسەى کرد

پۆمپئۆ لەگەڵ هاوتا چینی و سعودییەکەى لەسەر ئێران قسەى کرد
AvaToday caption
posted onMay 19, 2019
noبۆچوون

 

پەمپێۆ شەممە لەگەڵ وانگ یی، هاوتا سعودى و چینییەکەی، بە شیوەی تەلەفۆنی سەبارەت بە گەلێک بابەتی گرنگ، لە نێویان دا دۆخی ئێران گفتوگۆی کرد و وەزارەتی ڕاگەیاندنی عەرەبستانی سعودی لە تویتری فەرمی خۆی نووسی کە دوو لایەن سەبارەت بە پەرەپێدانی هاوکارییەکانی ناوچەیی لە نێویاندا هەوڵدان بۆ قایمکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە گفتوگۆیان کردووە.

 

دەنگى ئەمریکا بڵاوى کردەوە مۆرگان ئورتگاس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە لێدوانێکدا گوتی، ئۆمپئۆ لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى چین سەبارەت بە بابەتەکانی جۆربەجۆری دوولایەنە، بە تایبەتی ناکۆکییەکانی بازرگانی ئەمدواییانەی نێوان دوو ئابووری گەورەی جیهان، وتووێژیان کرد. لە چوارچێوەی سیاسەتی دەرەوە، ئێران و نیگەرانییەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە هەڕەشەکان لە ئاکامی هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، یەکێک لە تەوەرەکانی گەورەی گفتوگۆی هەر دووک وەزیر بوو.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ئەم بارەویەوە نووسی کە وەزیری دەرەوەی چین لە هەڵویستی سەختگیرانەی واشنتۆن لە وتووێژەکانی بازرگانی دوو وڵات، و هەروەها گەمارۆکانی ئێران، ناڕەزایەتی دەربڕی، بەڵام لەگەڵ محەمەد بن سەڵمان، سەبارەت بە بابەتەکانی ئاسایشی ناوچەیی دواون.

عەرەبستانی سعودی و ئەمەریکا وێڕای چەندین وڵاتی دیکەی ناوچەکە، دەستتێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی بە هۆکاری ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا دەزانن. هەینی، ڕۆیتەرز ڕاپۆرتێکى لەسەر ئەوە بڵاو کردەوە کە کۆمپانی بیمەی نۆروێژی باوەڕی وایە بە ئەگەری زۆر سوپای پاسداران ئەگەری هێرشەکان بۆ سەر کەشتییەکانی بارهەڵگری نەوت و بازرگانی لە نزیک بەندەری فەجیری دابین کردووە.

وتووێژی شازادەی سعودی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ماوەیەکی کورتی دوای ئەوە دێت کە سعودی بانگهێشتنی سەرۆکانی وڵاتانی عەڕەب و ناوچەی کەنداو کرد لە کۆبوونەوەیەکی تەنگەتاوی دا سەبارەت بە هێرشەکانی حەوتووی ڕابردوو بۆ سەر نەوت کێشەکانی عەڕەبستان و کەشتییەکانی بازرگانی گفت و گۆ بکەن.