بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕێکخراوەی لێبۆردنی نێونەتەوەیی، لەڕاگەیێنراوێک داوای پێڕاگەیشتنی بەپەلەی دۆخی ئەحمەدڕەزا جەلالی کرد

ڕێکخراوەی لێبۆردنی نێونەتەوەیی، لەڕاگەیێنراوێک داوای پێڕاگەیشتنی بەپەلەی دۆخی ئەحمەدڕەزا جەلالی کرد
AvaToday caption
posted onMay 18, 2019
noبۆچوون

 

ڕێکخراوەی لێبۆردنی نێونەتەوەیی لە ڕاگێنراوێکدا، داوای پێڕاگەیشتنی بەپەلە سەبارەت بە دۆخی تەندروستی ئەحمەدڕەزا جەلالی، توێژینەر و پزشکی زیندانی، لە زیندانی ئەوین کردووە. ئەم ڕێکخراوە نێونەتەوییە دەڵێ، ئەحمەد ڕەزا جەلالی پێویستی بەیارمەتی بەپەلەی هەیە.

ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی لێبۆردنی نێونەتەوەیی، ڕۆژی هەینی ۲۷ی بانەمەڕ، لە ڕاگەیێنراوێکدا، داوای لە خەڵک و چالاکانی مافی مرۆڤی دونیا  کرد کە بە نووسینی نامەیێک بۆ داواکاری گشتی تاران، عەلی ئەلقازی مێهر، بە زمان و پێنووسی خۆیان و بە یارمەتی ئەم ڕاگێنراوە، بۆ دۆخی تەندروستی ئەم زیندانییە هەڵوێست بگرن.

ڕێکخراوەی لێبۆردنی نێونەتەوەیی داوای لە بەرپرسانی ئێران کردووە، کە دەسبەجێ ڕێگای پێڕاگەیشتنی دەرمانی بە ئەحمەدڕەزا جەلالی بدەن و کۆتایی بەو بەربەستە دەرمانییانە بێنن کە ناهێڵێ پێڕاگەیشتنەکان بەجێ و لەکاتی خۆی بێت و سزاکان لەسەر زیندانیان دووئەوەندە دەکاتەوە.