بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

عێراقیش جێگرەوی بۆ هاوردەی ووزەی ئێران دیاریکرد

عێراقیش جێگرەوی بۆ هاوردەی ووزەی ئێران دیاریکرد
AvaToday caption
posted onMay 16, 2019
noبۆچوون

 

ڕۆتیڕز بڵاوی کردۆتەوە سامر الغەزبان وەزیری نەوتی عێراق گووتویەتی لە ئەگری ئەوەی هاوردەی گاز لە ئێرانەوە ڕابگیرێت ئەو وڵاتە پلانی بۆ جێگرتنەوەی ئێران هەیە. عێراق بۆ دابین کردنی ووزەی کارەبا حیسبێکی تایبەتی لەسەر هاوردەی گازی ئێران کردۆتەوە. بەکارهێنانی کارەبا لەو وڵاتە بە تایبەت لە مانگە گەرمەکانی ساڵ زیاتر دەبێتەوە.

 

کەمبوونی کارەبا یەکێک لەو هۆیانە بوو کە لە چەند ڕۆژی ڕابڕدوو بوو بە هۆکاری خۆپێشاندان لە هێندێک لە شارەکانی عێراق بە تایبەتی بەسرە. عێراق کە لە دوای گەڕانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران یەکێک لەو وڵاتانە بوو کە لێخۆش بوونەکانی ئەمریکا دەیگرتەوە لە مانگەکانی ڕابڕدوو هەوڵێکی زۆریدا ئەو لێخۆش بوونانە درێژ بکرێتەوە.

 دەوڵەتی ئەمریکا کە تەمای بە سیفر گەیاندنی نەوتی ئێرانی هەیە، ئامادە نەبوو لێخۆش بوونی کاتی لە کەرتی نەوت و گازی ئێران بۆ عێراق درێژ بکاتەوە و ئەو وڵاتە ئێستا جێگرەوی بۆ نەوت و گازی ئێران دیتۆتەوە.پێشتر هەواڵی ئەوە بڵاو ببووە کە دەوڵەتی عێراق سەرقاڵی یەکلاکردنەوەی دوو ڕێککەوتنی سی ساڵە بە بەهای ٣٠ ملیارد دۆلار لەگەڵ دو کۆمپانیای ئەکسان موبایلی ئەمریکا و پێترۆچاینا لە چینە.