بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕێژەی هەژاری و چارەڕەشی ئێرانییەکان پێنج ئەوەندەی خەڵکی دونیایە

ڕێژەی هەژاری و چارەڕەشی ئێرانییەکان ٥ ئەوەندەی خەڵکی دونیایە
AvaToday caption
پێوەری هەژاری وچارەڕەشی ئوکان بۆ ئێران بەگشتی، لە ساڵی ڕابردوودا ٣٨.٩% بووە.
posted onMay 16, 2019
noبۆچوون

 

بەپێ ئەم پێوەرە هەڵکشانی ڕێژەی بێکاری و هەڵاوسان، هۆکاری زیادبوونى تێچووە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانە بە سەر کۆمەڵگاوە. بەم بۆنەوە کۆی ئەم دوو ڕێژەیە پێوەری هەژاری و چارەڕەشی ئۆکان دیاری دەکات.  بەپێ ئەم پێوەرە دۆخی دونیا لە ساڵی ۲۰۱٨ بەم شێوە بووە:

- نێونجى ڕێژەی هەڵاوسان لە دونیا و بەپێ ئامارەکانی سندووقی نێونەتەوەیی پارە، ٣.٦% بووە

- نێونجى ڕێژەی بێکاری لە دونیا و بەپێ ئامارەکانی بانکی جیهانی، ٤.٩% بووە.

بەگوێرەی ئەم دوو ڕێژەیە لەساڵی ۲۰۱٨، پێوەری هەژاری و چارەڕەشی لەدونیا ٨.٥% بووە کە ئەم پێوەرە لەئێراندا بەبەراورد لەگەڵ ناوەڕاستەی دونیا ٣٠% زیاترە. واتە ئێرانییەکان پێنج ئەوەندەی وڵاتانی دیکەی دونیا هەژارترن و لە ئێرانیشدا پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان و شاری کورد و بەلووچستان زۆرترین ڕێژەیان لەم پێوەرەدا هەیە کە دەکاتە ٤٥ تا ٥۰٪.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئێران وڵاتێکە کە ۹ ئەوەندەی وڵاتانی دیکەی دونیا لەباری سامانی نەوتی و کانزایی و سروشتییەوە دەوڵەمەندە.