بەپێ ئەم پێوەرە هەڵکشانی ڕێژەی بێکاری و هەڵاوسان، هۆکاری زیادبوونى تێچووە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانە بە سەر کۆمەڵگاوە. بەم بۆنەوە کۆی ئەم دوو ڕێژەیە پێوەری هەژاری و چارەڕەشی ئۆکان دیاری دەکات. بەپێ ئەم پێوەرە دۆخی دونیا لە ساڵی ۲۰۱٨ بەم شێوە بووە:
- نێونجى ڕێژەی هەڵاوسان لە دونیا و بەپێ ئامارەکانی سندووقی نێونەتەوەیی پارە، ٣.٦% بووە
- نێونجى ڕێژەی بێکاری لە دونیا و بەپێ ئامارەکانی بانکی جیهانی، ٤.٩% بووە.
بەگوێرەی ئەم دوو ڕێژەیە لەساڵی ۲۰۱٨، پێوەری هەژاری و چارەڕەشی لەدونیا ٨.٥% بووە کە ئەم پێوەرە لەئێراندا بەبەراورد لەگەڵ ناوەڕاستەی دونیا ٣٠% زیاترە. واتە ئێرانییەکان پێنج ئەوەندەی وڵاتانی دیکەی دونیا هەژارترن و لە ئێرانیشدا پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان و شاری کورد و بەلووچستان زۆرترین ڕێژەیان لەم پێوەرەدا هەیە کە دەکاتە ٤٥ تا ٥۰٪.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئێران وڵاتێکە کە ۹ ئەوەندەی وڵاتانی دیکەی دونیا لەباری سامانی نەوتی و کانزایی و سروشتییەوە دەوڵەمەندە.