بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سولەیمانیی تیرۆریست بە پەلە گەیشتە عێراق

سولەیمانیی تیرۆریست بە پەلە گەیشتە عێراق
AvaToday caption
posted onMay 12, 2019
noبۆچوون

 

بە پێی زانیاری هەندێک لە میدیاکانی ئەمریکا، حەوتووی ڕابڕدوو دوای ئەوەی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی ئەمریکا ترامپی لەوە ئاگادار کردەوە ڕژیمی ئێران فەرمانی بە ملشیاکانی خۆی داوە هێزەکانی ئەمریکا بە ئامانج بگرن، سەرکۆماری ئەمریکا هێزی نوێی بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی دیکەی ڕەوانەی کەنداوی فارس کرد.

 

هەروەها فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند ئەو هەڕەشانە بە تایبەت ئەگەری هێرشی موشەکی کە شیمانە دەکرێ لە لایەن پاپۆرەکانی سەر بە سوپا لە کەنداوی فارس ئەنجام درێ چاوەدێری دەکات. شیمانە دەکرێ دیداری چەند ڕۆژەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپا لە عێراق بۆ بەهێزکردنی گومانەکانی ئەمریکا ئەنجام دراوە. ئەوە لە کاتێکدایە ئەو هەواڵە هەتا ڕۆژی شەممە بڵاو نەکراوەتەوە.

دیمەنە نوێیەکانی قاسم سولەیمانی کە لە لایەن ئەمریکا وەک تیرۆریست ناسێنراوە لەگەڵ ئەبوو مەهدی موهەندیس یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی و شبل ئەلزەیدی فەرماندەی تیپی گوردانەکانی ئیمام عەلی کە ئەمریکا وەک یەکێک لە فەرماندەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە لیستی تیرۆری وەزارەتی دەرەوەی داناوە، بڵاو بوونەوە.