شەهرزاد میرقولیخانی، پشکنەرى تایبەتی پێشووی دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامی کە ئێستا لە مەسقەتی عومانە، لە ڤیدیۆیێک کە ڕۆژی یەکشەممە ۱٥ی بانەمەڕ لە ئەنتەرنێتدا بڵاوی کردەوە، گوتوویە ئەگەر بێت و قسە بکات بێگومان مەرگی کۆماری ئیسلامی بەدوایدا دێت.
لەم ڤیدیۆیەدا، موحسێن سوبحانی نیا (موحسێن سەیف) هاوسەری پێشووی خۆی بە "مێشکی چالاکی " دەوردانەوەی گەمارۆکانی کۆماری ئیسلامی نێودەبا و دەڵێ بە پێچەوانەی قسەکانی کۆماری ئیسلامی کە سەیف بە دەڵاڵێکی ئاسایی ناو دەبەن، دەورێکی سەرەکی هەبووە لە ڕێکخستن و هەماهەنگى ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ لایەنگرانی کۆماری ئیسلامی لە لوبنان و سووریا و ئەفغانستان و عێراق.
شەهرزاد گوتووشیەتى "ئۆتۆمۆبیل، قەڵغانى مووشەکى، کەلەپچە و باتۆمە کارەباییەکان و کەلوپەلە دژە شۆڕشییەکان، تەنیا یەک لەو سەدان کەرەستانەن کە هاوسەری پێشووی بۆ سوپای پاسدارانی ئەنجام داوە. سەیف مۆرەیێکی تایبەتی حوسەین تائێب و موجتەبا خامنەییە. شەهرزاد پێشتر هەڕەشەی کردبوو کە ئەگەر ئەو ٨ مەرجەی کە لە نامەیێکدا بۆ خامنەیی ناردوویەتى، جێبەجێ نەکرێت پڕۆسەی دەوردانەوەی گەمارۆکان ئاشکرا دەکا.
لەم ڤیدیۆیەدا یەکێ لە داخوازییەکانی شەهرزاد، دەرکردن و دادگاییکردنی قالیباف، تائێب، موحسین ڕەزایی، موحسێن ساجێدی نیا و ئەندامانی تیمی تائیب بوو. هەروەها هەڕەشەی کردووە کە بە ناردنی چوار ئیمەیل بۆ وەفدەکانی دەرەوەی ئێران، دووزەخ بۆ کۆماری ئیسلامی دروست دەکا و دەبێ کۆماری ئیسلامی کۆتایی بەوە بێنێت کە لە خەڵکی ئێران لەپێناو ئامانجەکانی خۆی کەڵک وەرگرێت.