بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئیزدییەکان منداڵى داعشییەکان وەرناگرنەوە

ئیزدییەکان منداڵى داعشییەکان وەرناگرنەوە
AvaToday caption
posted onApril 29, 2019
noبۆچوون

 

دەستەی باڵای ڕوحانییەکانی ئیزدی ڕایانگەیاند کە ئەو ژنە ئیزدییانەی لەپاش دەسدرێژیی سێکسى داعشییەکان منداڵیان بووە، ئەگەر بیانهەوێ بگەڕێنەوە بۆ لای خزم وکەسوکاری خۆیان دەبێ منداڵەکانیان جێ بێڵن.

 

پێنج ساڵ لەمەو پێش،  ٦ هەزار ژن و منداڵی ئیزدیی لەلایەن گرووپى تیرۆریستى دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام کە بە داعش ناسراوە، بە کۆیلە گیران و زۆریان بە کۆیلەی سیکسی فرۆشران و تاقمێکیشی بەردەوام لە ژێر دەسدرێژی هێزەکانی داعش بوون. ئەگەرچی تا چەند ڕۆژ لەمەو پێش ئەو هیوایە هەبوو کە هەزاران ژن و منداڵی ئیزدی بتوانن بگەڕێننەوە بۆ لای بنەماڵەکانیان بەڵام ئێستا دەستەی باڵای ڕوحانییەکانی ئەم ئایینە بە ڕاگەیێنراوێک هەڵوێستی خۆی سەبارەت بەو منداڵانەی کە لێکەوتەی جووتبوونى کچ و ژنە ئیزیدییەکان و ئەندامە تیرۆریستەکانى داعشن، ڕاگەیاند.

ڕۆژی چوارشەمەی ٤ی بانەمەڕ دەستەی باڵای ڕوحانییەکانی ئیزدی ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە کە هێمای قەبوڵکردنی منداڵانی ژنانی لەبەندی داعشی پێوەبوو. یەکەم تێگەیشتن لەم ڕاگیێناوە ئەمە بوو کە منداڵانی لێکەوتەی دەسدرێژی سێکسی هێزەکانی داعش لەگەڵ ژنانی کۆیلەی ئیزدی لە نێو کۆمەڵگادا قەبووڵ دەکرێن، بەڵام ئەم هەواڵە ڕخنە و دژایەتی توندی کۆمەڵگای ئایینی ئیزدییەکانی بەدوای خۆیەوە هێنا، چونکە لە ڕستیدا ئەم ڕاگیێنراوە دژبە یاسای ئایینی ئیزدییەکانە.

منداڵانى داعش

 بەپێ ئەم یاسایە تەنیا کەسانێک ئیزدین و لەنێو کۆمەڵگای ئەم ئایینە قەبووڵ دەکرێن کە هەم دایک و هەم بابیان ئیزدی بن. بەپێ ئەم یاسایە منداڵانی بەجێماو لە ئەنجامى سەرجێی کچان و ژنانى ئیزیدى لەگەڵ داعشییەکان، ناتوان ئیزدی بن. بۆیە لە دواهەمین بڵاوکراوەدا ئەوە گوترا کە مەبەست ئەو منداڵانە بووە کە لەدایک و بابێکی ئیزدی لەدایکبوونە و پێنج ساڵ لەمەو پێش لەلایەن داعشەوە بە کۆیلە گیراون.

بەوتەی موراد ئسماعیل بەڕێوەبەری دامەزراوەی مافی مرۆڤی ئیزدی (یەزدا) "بۆ  ئیزدییەکان زۆر دژوارە کۆمەڵکوژی داعش و منداڵانی بەجێماو لە دەسدرێژی ئەم هێزانە لە کۆمەڵگای خۆیان قەبوڵ بکەن".