بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مەسعود بارزانی سەرەخۆشی لە قوربانیانی رووداوەکەی سنە دەکات

مەسعود بارزانی سەرەخۆشی لە قوربانیانی رووداوەکەی سنە دەکات
مسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
posted onJuly 11, 2018
noبۆچوون

 

مسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رۆژی چوارشەممە، 20ی پووشپەڕ لە پەێامێکدا سەرەخوشی خوی ئاراستەی "کەسوکاریی قوربانیانی رووداوەکەی" سنە دەکات.

 

لە پەیامەکەی بارزانیدا هاتووە " بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ئاگركەوتنەوە لە پاسێكی نەفەرهەڵگر لە شاری سنە ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی و ژمارەیەكی تریش. ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە و گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانی شاری سنە هەموومانی خەمبار كرد."

 

لە درێژەدا بارزانی سەرەخوشی خۆی ئاراستەی "کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکە و خەڵکی خۆشەویستی شاری سنە" دەکات و دەڵێت: هاوبەشی خەمیانم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم. لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك بدات.

 

سەر لە بەیانی چووارشەممە 20ی پووشپەڕ لە ئاکامی رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان پاسێکی نەفەر هەڵگر و تانکەرێکی نەوتی ڕەش ١١ کەس گیانیان لە دەست دا.