مسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رۆژی چوارشەممە، 20ی پووشپەڕ لە پەێامێکدا سەرەخوشی خوی ئاراستەی "کەسوکاریی قوربانیانی رووداوەکەی" سنە دەکات.
لە پەیامەکەی بارزانیدا هاتووە " بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ئاگركەوتنەوە لە پاسێكی نەفەرهەڵگر لە شاری سنە ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی و ژمارەیەكی تریش. ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە و گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانی شاری سنە هەموومانی خەمبار كرد."
لە درێژەدا بارزانی سەرەخوشی خۆی ئاراستەی "کەسوکاری قوربانیانی رووداوەکە و خەڵکی خۆشەویستی شاری سنە" دەکات و دەڵێت: هاوبەشی خەمیانم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم. لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك بدات.
سەر لە بەیانی چووارشەممە 20ی پووشپەڕ لە ئاکامی رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان پاسێکی نەفەر هەڵگر و تانکەرێکی نەوتی ڕەش ١١ کەس گیانیان لە دەست دا.