بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

چالاکێکی ژینگەپارێز ماوەی ٢٠ رۆژە بێسەروشوێنە

چالاکێکی ژینگەپارێز ماوەی ٢٠ رۆژە بێسەروشوێنە
کۆمارى ئیسلامى بەردەوام هەوڵى سووتاندن و شێواندنى ژینگەى ڕۆژهەڵاتى کوردستانى داوە!
کاوە بابا مورادی چالاکی سنەیی، ماوەی ٢٠ رۆژە لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
posted onJuly 10, 2018
noبۆچوون

 

لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەیان ڕێکخراوی تایبەت بە ژینگەپارێزى بۆ پاراستنى سرووشتی کوردستان دروستبوون و بوونە هۆی هۆشیارکردنەوە و بەربەست لە لەنێوچوونی سروشت و ڕاستەڕێکردنى پێوەندی مرۆڤ بە سروشتەوە.

لەگەڵ ئەوەی هەر شار و ناوچەیەکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەنی دامەزراوەی تایبەتی دەوڵەتی بۆ ژینگەپارێزییە، بەڵام بە هۆی گەندەڵى ئیداری بەرپرسانی ئەو شوێنانە قەت نەتوانراوە کارى جددیان لەمەڕ پاراستنى سرووشتەوە لێ ببینرێت و تەنیا وەک ناوەندێکی پارەوەرگرتن و  بەرتیلوەرگەرتن و خۆدەوڵەمەندکردن کاریان تێدا کراوە.

 

کەمتەرخەمی دەسەڵاتداران لە ئاست پاراستنی سرووشتی کوردستان و تەنانەت دژایەتیکردنی ژینگەی رۆژهەڵات لە ڕێگای ئاورتێبەردانی لێڕەوار و دارستانەکانی کوردستان، بووە هۆی دروستبوونى دەیان ڕێکخراوی مەدەنی تایبەت بە پاراستنی ژینگە. سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە دەیان جار و بە بەهانەى پێشمەرگە و دروستکردنی ناکۆکی لە نێوان خەڵکی کوردستان، ئاگری لە لێرەوار و سەوزاییەکانی کوردستان بەرداوە و دەیان گیانلەبەر و ئاژەڵی کێوی لەنێو چوونە.

 

دوژمنایەتیکردنی سوپای پاسداران هەر بە لەنێوبردنى سروشتی کوردستان کۆتایی نەهاتووە و بە دەیانجار پەلاماری ئەو کەسانەش دراوە کە هەوڵی پاراستنی مەڵبەندی ژیار و ژینی خۆیان دەدەن.

گرتنی چالاکانی ژینگەپارێز و لێوەرگرتنەوەى مۆڵەتی چالاکی لە ڕێکخراوەکانی تایبەت بە ژینگەپارێزى یەکێک لە هەوڵە بەردەوامەکانی سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون و ئێستاش چەندین چالاکی ژینگەپارێزى لە گرتوخانەکانی کۆماری ئیسلامیدان.