بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل ڕۆژێکی چارەنووسساز بۆ نەتانیاهۆ

هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل ڕۆژێکی چارەنووسساز بۆ نەتانیاهۆ
AvaToday caption
posted onApril 9, 2019
noبۆچوون

 

شەش میلیۆن و ٣٠٠ هەزار هاووڵاتی ئیسرائیلی کە مافی دەنگدانیان هەیە، ئەمڕۆ سێشەمە ٢٠ خاکەلێوە بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکان دەچنە سەر سەندوقەکانی دەنگدان بۆ ئەوەی ئەندامانی پەڕلەمانی ئەو وڵاتە بۆ پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی ئیسرائیل، هەڵبژێرن.

 

بنیامین نەتانیاهۆ کە لە ساڵی ٢٠٠٩ی زایینییەوە دەسەڵاتی بە دەستە، هەوڵ دەدات بۆ چوارەمین جار و بەردەوام جڵەوی کاروباری سیاسی ئەو وڵاتە بە دەستەوە بگرێت. کەمێک پێش لە هەڵبژاردنەکان، نەتانیاهۆ بۆ ڕاکێشانی سەرنجی زۆرتری خەڵک و بە پێچەوانەی ساڵانی پێشوو، دەستی کرد بە دیمانە و دانوسان لەگەڵ ڕۆژنامە و میدیاکانی ئەو وڵاتە. ماڵپەڕی ئاڵمانی زمانی "تاگس شاو" لە ڕاپۆڕتێکدا نوسیویەتی نەتانیاهۆ لەگەڵ میدیاکانی ئیسرائیل وتووێژ ناکات ئەویش بە هۆی ئەوەی پێی وایە زۆربەی ڕۆژنامەنووسانی ئەو وڵاتە سەر بە بەرەى چەپن و دەیانهەوێ ناوبراو لە دەسەڵات بخەن.

هەڵبژاردنى ئیسرائیل

بە وەرچەرخانێکی گەورە دادەنرێت کە ئێستا نەتانیاهۆ لەگەڵ ڕادیۆی گەڕەکەکانی ئەو وڵاتەش دانوسان دەکات و دەچێتە ناو بازاڕەکانی ئەو وڵاتە. نەتانیاهۆ بەڵێنی ئەوەی داوە لە ئەگەری سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکان شارەکە، یەهودینشینەکانی لێوارەکانى ڕۆژاوا دێنێتەوە ژێڕ ڕکێفی ئیسرائیل. ئەو ناوچانە بەشێک لەو ناوچانەن کە ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٦٧ و لە کاتی شەڕ لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەستی بەسەردا گرتن.

بە پێی ڕاپڕسییەکان، گانتس فەرماندەی پێشووی ئەرتەش لەگەڵ هاوپەیمانی سپی و شین و نەتانیاهۆ لەیەک ئاست دان. نەتانیاهۆ دەیهەوێ حیزبی لیکود بکاتە بەهێزترین حیزبی ئیسرائیل و بەو پێیە شانسی ناوبراو بۆ بەدەستەوەگرتنی جڵەوی دەوڵەتی ئایندەى ئیسرائیل بەرز دەبێتەوە. دادوەری گشتی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە دژی بنیامین نەتانیاهۆ بە تاوانی گەندەڵی ماڵی دۆسیەی کردووەتەوە.

دۆسیەیەک کە بە دەستپێبوونی لێکۆڵینەوەکان لە پێش هەڵبژاردن دەیتوانی کاریگەری لەسەر ئاستی خۆشەویستی سەرۆک ەزیرانی ئیسرائیل هەبێت. لە ڕوانگەی لاینگرانی نەتانیاهۆ دۆخی ئیسرائیل هیچکات بارتەقای سەردەمی دەسەڵاتداری ناوبراو، باش نەبووە و بۆیە خۆیان بە قەرزداری دەزانن.

هەڵبژاردنى ئیسرائیل ١

ئۆپۆزۆسیۆن نیگەرانە

ئۆپۆزۆسیۆنی ئیسرائیل بە نیگەرانییەوە دەڕوانێتە هەڵبژاردنەکان و پێیان وایە گرینگترین پرس لەو هەڵبژاردنانە دەبێ بەردەوامی ژیانی دیموکراتیک بێت لە وڵاتەکەیاندا. بنی گانتس بەرهەڵستی نەتانیاهۆ لەو هەڵبژاردنەدا پێشتر ڤیدیۆیەکی بڵاو کردبووەوە کە تێیدا گووتبوی "سبەینێی دوای هەڵبژاردنەکان بێننە پێش چاوی خۆتان، ئاخۆ دەبێ ڕاستییە نوێیەکان پڕ بن لە هیوا و گۆڕانکاری یان چیرۆکی کۆنی ڕق و دوو دەستەیی؟  تەنیا لە ئەگەری سەرکەوتنی هاوپەیمانی شین و سپی ئەویش بە مەودایەکی زۆر ئێوە دەتوانن لە ئیسرائیلێکی نوێدا ژیان بکەن و پێشکەوتن بە دەست بێنن".

ناوەندەکانی دەنگدان ئەوڕۆ ١٩ خاکەلێوە لە کاتژمێر ٧ بەیانی هەتا دەی شەو بە کاتی ئەو وڵاتە کراوە دەبن و خەڵک دەتوانێ دەنگ بدات.

هەڵبژاردنى ئیسرائیل ٢