بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

فەرماندەی سوپای پاسداران: ئەمریکییەکان ئەم ئارامییەی ئەوڕۆیان نامێنێت

فەرماندەی سوپای پاسداران: ئەمریکییەکان ئەم ئارامییەی ئەوڕۆیان نامێنێت
AvaToday caption
posted onApril 7, 2019
noبۆچوون

 

محەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران ڕۆژی یەکشەممە ١٨ خاکەلێوە بە نیشانەی کاردانەوە بە بڵاوبوونەوەی هەواڵی بە تیرۆریستناساندنی سوپای پاسداران لە لایەن ئەمریکاوە، گووتی "ئەرتەش و هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا ئیدی ئارامی ئەوڕۆیان نامێنێت".

 

محەمەد عەلی جەعفەری گووتی: ئەگەر ئەمریکییەکان کارێکی ئاوا گەمەژانە بکەن و ئەمنیەتی نەتەوەیی ئێمە بخەنە مەترسییەوە بە پێی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی هەوڵێ هاوشێوە وەک چالاکییەک دەخەینە بەرنامەی کاریمانەوە دژ بە ئەمریکا.

لە لایەکی دیکە حیشمەتوڵا فەلاحەت پیشە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە لە ئەگەری جێبەجێبوونی ئەو بڕیاڕەی ئەمریکا ئەوە کۆماری ئیسلامی هاوشێوەی داعش مامەڵە دەگەڵ ئەڕتەشی ئەمریکا دەکات و دەیخاتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانی ئێرانەوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆڕتانەی بڵاو بۆتەوە ئەمریکا دەیهەوێ سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆرەوە و وابڕیاڕە ئەو هەواڵە ڕۆژی دووشەممە و لە ساڵیادی چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام لە لایەن ئەو وڵاتەوە ڕابگەیەندرێت.