بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەمەریکا لە ڕێگەى ئەردەنەوە قاسم سولەیمانى لە عێراق دوور خستەوە

ئەمەریکا لە ڕێگەى ئەردەنەوە قاسم سولەیمانى لە عێراق دوور خستەوە
AvaToday caption
posted onApril 7, 2019
noبۆچوون

 

هەژمارێک لە نێو تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر، کۆمەڵێک زانیاریی گرنگ و هەستیار لەبارەى پەیوەندییە سیاسییەکانی عێراق، ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان بڵاو کردووەتەوە، بەتایبەت " ناوبژیوانى ئەردەن لەنێوان تاران و واشنتۆن".

 

هەژماری (مجتهد العراق)، یەکێکە لەو ئەکاونتانەى کە لە ناوەندی بڕیاری سیاسی عێراقەوە نزیکە، زانیاریی لەبارەى "زانیارییە شاراوەکانى سەردانەکەى حەسەن ڕوحانی، سەرکۆمار بۆ عێراق بڵاو کردووەتەوە"، بە گووتەى خۆى " ئەنجامەکەى بۆ دوورخستنەوەى قاسم سولەیمانى، فەرماندەى سوپاى قودس بووە لە گۆڕەپانى بەغدا".

هەژمارەکە جەخت لەوە دەکاتەوە "سەردانەکەى ئەم دواییەى عەبدوڵای دووەم، پادشای ئەردەن بۆ بەغدا، کۆمەڵێک کەیسى لەگەڵ خۆی هێنابوو، لەنێو شاندەکەى ئەو پادشایە وەزیرى دەرەوەى حکومەتى عەممان بووە، کە هاوکات بووە لەبوونى محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران لەبەغدا".

مجتهد العراق، لە ئەکاونتەکەى خۆى لە تویتەر نووسیوویەتى "کۆبوونەوەیەکى نهێنى دوور لە چاوەکان لە نێوان هەردوو وەزیرى دەرەوەى ئیران و ئەردەن لەبەغدا بەرێوە چووە و کۆمەڵێک بابەتیان تاوتوێ کردووە، بە تایبەت کەیسى هەرێمایەتى و فەلەستین بووە".

نووسیبووشی "گرنگترین ئەو کەیسانەى تاوتوێ کران لە کۆبوونەوە نهێنییەکان، ڕێنمایی ڕاستەوخۆى پادشای ئەردەن بووە، بۆ چارەسەرکردنى ناکۆکییەکانى تاران و واشنتۆن".

سلێمانى

هێماشی بەوە کردووە "دوای ئەو کۆبوونەوەیە پەیوەندی لە نێوان عەممان و ئیدارەى کوشکی سپی بەرێوەچووە، یەکێک لەمەرجەکانى ئەمەریکا بۆ دەستپێکردنەوەى گفتوگۆییەکان و، نیازپاکی کۆمارى ئیسلامی، دوورخستنەوەى سولەیمانییە لە کەیسى عێراق"، ئەمەش ڕووی داوە، دەستلەکارکشانەوەکەى زەریفیش لە پۆستەکەى پەیوەندیی بە مەرجەکانى ئەمەریکاوە هەبوون بۆ بەردەم تاران، بەڵام پاشگەزبوونەوەى وەزیرى دەرەوەى ئێران و، ڕێگەپێدانى عەلى خامنەیی، ڕێبەرى کۆمارى ئیسلامی بۆ بەردەوامبوونى لە پۆستەکەى قبوڵکردنى مەرجەکەى واشنتۆن بووە، بە بیانووى وڵاتەکەیان بەقەیرانێکى ئابوورى سەخت تێپەڕ دەبێت.

دیدارى خامنەیی و سولەیمانى و ڕێزلێنانى بە نیشانەى (زولفەقار)، وەک ڕێزێک لە بەرامبەر کارەکانى بۆ ڕژێمى وڵاتەکەى و، پەیامێکی نیازپاکی بووە بۆ واشنتۆن. ڕوحانى لە سەروبەندی سەردانەکەى و، چاوپێکەوتنى بە سەرجەم فراکسیۆنە سیاسیی و هۆزەکانى بەشێک لە پارێزگاکانى عێراق، نامەیەکى سیاسیی ئەو سەرکۆمارە بووە، بۆ ئیدارەى ئەمەریکا لەوەى "ئەوان وەک حکومەتی ئێران، بەتایبەت دامەزراوەى سەرۆکایەتى، بەرپرسیاریەتى ئەوەیان لە ئەستۆیە چاو بەکەیسى عێراق بخشێنن، نەوەک دامەزراوەکەى سولەیمانی".

تەنانەت سەردانیکردنى عەلى سیستانی، گەورە مەرجەعی شێعەکان لە شارى نەجەفی باشوورى عێراق، بەدەستهێنانى پاڵپشتى ئایینى بووە بۆ دوورخستنەوەى زیاترى سولەیمانى لەکەیسى عێراق. سیستانى بە ڕوحانیشى گووتبوو "دەستێوەردانە بەردەوامەکانى سولەیمانى، هۆکارێک بووە بۆ دوورکەوتنەوەى موقتەدا سەدر و عەممار حەکیم لەبەرەى ئێران".

مجتهد العراق ئەوەشى ئاشکرا کردووە "لەچەند ڕۆژى داهاتوو کۆمەڵێک گۆڕەپانى لەنێو ئەردەن بەدی دەکرێت، بۆ ئەوەى پرسەکە یەکلایی ببێتەوە".

نووسیویەتى " ئەگەر هەوڵەکانى عەممان سەرکەوتوو بێت، کاریگەریى ئەرێنى ئابوورى بۆ ئەو وڵاتە لێدەکەوێتەوە، بەتایبەت بۆ هاوردەکردنى نەوتى ئێران بۆ وڵاتەکەى".