بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

فەرماندەیەکى سوپاى پاسداران لە سوریا کوژرا!

پاسدار شارۆخ دایی پوور ى خەڵکى کرماشان کوژرا!
ڕۆژ نییە چەندین جەنازەى پاسدارى کوژراو لە سوریە نەگەڕێندرێنەوە ئێران!
ڕێژیم بە بنەماڵەکەى گوتووە لە شەڕ دژى تیرۆریستانى داعش کوژراوە!
posted onJune 23, 2018
noبۆچوون

 

سەرتیپى دووەم پاسدار شارۆخ دایی پوور، لە فەرماندە باڵاکانى سوپاى پاسدارانى ئێران بوو کە لە کاتى هێرشە ئاسمانییەکانى ئیسرائیل لە ئەبوکەمال ـى سوریا کوژرا.

 

پەیوەندییە گشتییەکانى سوپاسى پاسدارانى ئێران هەواڵەکەى پشتڕاست کردووەتەوە کە داییپوور فەرماندەى یەگانى دژە تانگی فەرماندەى تۆپخانە و کەرەستەکانى ناوچەى ڕۆژئاوا، ڕاهێنەرى مووشەکى تاو و دژە تانگ، ئەندامى دەستەى زانستى دافوسى سوپا و قارەمانى بەشەکانى پاپۆڕ و مەلەوانى لە هێزە چەکدارەکان بوو.

 

دەنگ و ڕەنگى فەرمى کۆمارى ئیسلامى بۆ ئەوەى هەواڵى شوێن و چۆنیەتى کوژرانەکەى بشارێتەوە، زوومى خستە سەر بەرپرسیارییەتییەکانى داییپوور، بەڵام ددانیان نەنا بەو زانیارییە گرنگەى کە بەشێک لە هەواڵنێرەکانى سەر بە سوپاى پاسداران لە سوریا و لوبنان بڵاویان کردەوە کە "شارۆخ داییپوور ڕاهێنەرى دژە تانگى سوپاى پاسداران لە نێو چەکدار و میلیشیاکانى حیزبوڵا بوو".

 

شارۆخ دایی پور، پانزەمین کوژراوى کرماشانى کۆمارى ئیسلامى ئێرانە لە سوریە. ناوى ئەو ١٥ کەسەش بەم شێوەیەى خوارەوەیە:

١. سەجاد حەبیبی

٢. سادق یارى

٣. ئەبوزەر ئەمجەدیان

٤. مراد عەباسى

٥. حوسەین عەلیخانى

٦. مەهدى نەورۆزى

٧. فەریدون ئەحمەدى

٨. خەیروڵا ئەحمەدى فەرد

٩. ئەکبەر مەلیکشاهى

١٠. ئەکبەر نەزەرى

١١. هەمزە کازمى

١٢. سەعید قارلقى

١٣. ڕەزا عەباسى

١٤. ستار عەباسى

١٥. شارۆخ دایی پوور