بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

یەکیەتی ئەوروپا کەڵکوەرگرتن لە کەشتی گەورە بۆ ڕزگارکردنی پەنابەران لە دەریا ڕادەگرێت

یەکیەتی ئەوروپا کەڵکوەرگرتن لە کەشتی گەورە بۆ ڕزگارکردنی پەنابەران لە دەریا ڕادەگرێت
AvaToday caption
posted onMarch 27, 2019
noبۆچوون

 

وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپا لە مانگی داهاتووەوە، چیتر سوود لە کەشتییە گەورەکانى لێواراوەکانی لیبیا لە دەریای مەدیتەرانە وەرناگرێت کە تایبەت کرابوون بە ڕزگارکردنی ئەو پەنابەرانەى لە دەریادا تووشەی کێشە دەبوونەوە یا ون دەبوون.

 

بڕیاری ڕاگرتنی چالاکی ئەو کەشتیانە لە دانیشتنی چارەسەرکردنی کێشەی نێوان ئیتالیا و وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپا لە بڕۆکسێل دراوە. دەوڵەتی ئیتالیا کە لە مانگەکانی ڕابڕدوو بە سیاسەتی دژە کۆچبەری نێوی دەرکردووە، هەڕەشەی ئەوەی کردبوو ئەگەر وڵاتانی دیکەی ئەوروپا کۆچبەرە ڕزگاربووەکان وەرنەگرن چالاکییەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی کۆچبەران دەوەستێنێ.

کەڵک وەرگرتن لە کەشتی دەریایی بەشێک لە پڕۆژەی دژی قاچاخی ئینسانی یەکیەتی ئەوروپا لە ژێر ناوی سوفیایە کە بە ئامانجی کۆنتڕۆڵی کۆچبەران لە دەریای مەدیتەرانە ئەنجام دەدرێت. دەسەڵاتدارانی یەکیەتی ئەوروپا لە دانیشتنی تایبەتی خۆیاندا ڕێککەوتوون چالاکی سوفیا بۆ ٦ مانگی دیکە درێژە پێبدەن و لە بەرامبەری لابردنی دوو کەشتی کار بکەن لەسەر چاوەدێری ئاسمانی و بەهێزکردنی هێزە کەناراوییەکانی لیبیا.