بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

خەڵاتی دکتورای فەخری بەخشرایە مامۆستا عەبدوڵلا حەسەنزادە

خەڵاتی دکتورای فەخری بەخشرایە مامۆستا عەبدوڵلا حەسەنزادە
AvaToday caption
posted onMarch 10, 2019
noبۆچوون

 

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ١٩ ڕەشەمە لە لایەن زانکۆی کۆیە لە باشوری کوردستان بۆ ڕیزگرتن لە تەمەنێک هەوڵ و ماندوبوون و خزمەتەکانی بە زمانی کوردی، دکتوڕای فەخری بەخشرایە مامۆستا عەبدوڵا حەسەنزادە.

 

لە کاتی ڕێوڕەسمەکەدا کە کۆمەڵێکی بەرچاو لە چالاکان و پسپۆڕان و زمانەوانانی باشوری کوردستان و خوێندکارانی بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەو زانکۆیە ئامادە بوون، تاجە گوڵینەیەک پێشکەش حەسەنزادە کرا وەک وەفایەک بەرامبەر هەوڵە ئەدەبییەکانى ناوبراو بەرامبەر زمانی کوردی و خزمەتە مەزنەکانى کە بە کتێبخانەی کوردی کردووە، دواتر دکتۆراى فەخری پێ بەخشرا.

دوابەدوای پێشکێشکردنی خەڵاتەکەی، حەسەنزادە بە سەردانی گۆڕستانی شەهیدانی حیزبی دیموکرات هەموو ئەو گوڵانەی لە لایەن بەشدار بووان و کۆڕگیڕانی کۆڕەکە پێشکەشی کرابوون، لە سەر گڵکۆی شەهیدانی ڕێگەى ڕزگارى کوردستان دانا.

شایەنى باسە عەبدوڵا حەسەن زادە لە ساڵی ١٣١٧ هەتاوی لە گوندی گۆڵیی سەر بەشاری رەبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە و لە ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی بووەتە ئەندامی ڕێبەری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و دوو خولى سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانى لە ئەستۆ بووە. حەسەنزادە چەندین بەرهەمى گەورەى ئەدەبی هەن کە لە زمانى فارسى و عەرەبی و بە زمانێکى سادە و جوان وەریگێڕاونەتە سەر زمانى کوردى وەک: حەمەدۆک، نزا بۆ ئارمین، کوردستان و کوردی دوکتور قاسملوو، نیو سەدە تێکۆشان، چەند کتێبی عەزیز نەسین، ناپلیۆن و ...