بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دستفرۆشی لە ئێران زیادی کردووە

ژنان و لاوان و کەسانی خوێنەوار و زانکۆیی بە هۆی نەبوونی هەلی کار ڕوویان لە دەستفرۆشی کردووە
AvaToday caption
ژنان و لاوان و کەسانی خوێنەوار و زانکۆیی بە هۆی نەبوونی هەلی کار ڕوویان لە دەستفرۆشی کردووە
posted onMarch 5, 2019
noبۆچوون

 

ڕۆژنامەی همدلی ئێران بڵاوی کردووەتەوە زۆربوونی دەستفرۆش لە کوچە و کۆڵانەکان بە واتای زیادبوونی قەیرانی کۆمەڵایەتییە لە ئێران، قەیرانێک کە کۆمەڵگەی بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان پەلکێشی شەقامەکانی کردووە.

لە درێژەی بابەتەکەی ڕۆژنامەکەدا هاتووە بە هۆی ئەو گوشارە ئابووریانەی لەسەر خەڵک بە تایبەت ئەو چینەی کە زۆرترین گوشارەکان لەسەر ئەو کەڵەکە بووە واتە چینی هەژاری ئێران کە چینی نێونجی ئێرانیشی پێوە زیاد بووە، خەڵکێکی زۆر لەو دوو چینە ڕووی کردووەتە دەستفرۆشی لە شەقامەکانی ئێران و بەتایبەتی تاران. زۆربەی ئەو لاوانەی لە ئێران ڕویان لە دەستفرۆشی کردووە، تەمەنیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٥ ساڵە کە بەشی زۆریان زانکۆیان بینیوە و لانیکەم بڕوانای بەکالۆریۆسیان هەیە.

لە درێژەی ڕاپۆڕتەکەدا هاتووە کە ئەو ڕۆژانە دەنگی ژنان کە خەڵکی هاندەدەن بێن و کاڵایان لێبکڕن ئاسایی بووەتەوە و بە جیاو و لەگەڵ هاوسەرەکانیان بۆ پڕکردنەوەی بەشێک لە کێماسی و پێداویستییەکانی ژیانیان لە سەر شەقامەکان خەریکی شت فرۆشتنن.

 

دەستفرۆشى