بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سمایل بەخشی لە ژێر ئەشکەنجەدا لەهۆش خۆى چووە

Esmail Bakhshi
AvaToday caption
posted onFebruary 26, 2019
noبۆچوون

 

سەندیکای کرێکارانی قامیشی شەکری حەوت تەپە لە زمان فەرزانە زیلایی پارێزەری سمایل بەخشی، نوێنەری کرێکارانی ئەو کۆمپانیایە بڵاوی کردووەتەوە سمایل بەخشی لە کاتی دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی لە هۆش خۆی چووە.

 

زیلایی لە درێژەی قسەکانیدا گووتوویەتی "سمایل بەخشی لە ژێر تووندترین ئەشکەنجەدایە، بە جۆرێک کە لە بەرچاوی بنەماڵەکەی لەهۆش خۆی چووە و بە پێی قسەی بنەماڵەی ئەو چالاکە کرێکارییە ئەوان بۆ ساتەوەختێک مەرگی کوڕەکەیان بە چاوی خۆیان دیتووە، بەڵام دواتر بە هۆش خۆی هاتووەتەوە.

سەندیکای سەربەخۆی کرێکارانی قامیشی شەکری حەوت تەپە پێشتر بڵاوی کردبووە سمایل بەخشی نوێنەری کرێکارانی ئەو دامەزراوەیە و سپیدە قلیان چالاکی مەدەنی بۆ ئەوەی بە زۆری تووشی ددانپێدانانی دووبارە بکرێن و هەروەها جاڕی پەشیمانی بدەن، لە ژێر تووندترین گوشارەکاندان. سپیدە قلیان و سمایل بەخشی دوای قسەکانیان سەبارەت بە ئەشکەنجە درانیان ڕۆژی  سی مانگی بەفرانبار جارێکی دیکە قۆڵبەست کرانەوە. ئەو قۆڵبەستکردنەوانە دوای بڵاوبوونەوەی دانپێدانانی زۆرەملی ئەوانە لە بەرنامەی "دیزاینی سووتاو" ئەنجام درا.

فەرزانە زیلابی، پارێزەری سمایل بەخشی، ڕۆژی ١٧ ڕێبەندان بڵاوی کردبووە کە سێ تۆمەتی نوێ " بڵاو کردنەوەی درۆ، چالاکی تەبلیغی دژی نیزام و بێڕیزی بە دەسەڵاتدران" خروانەتە پاڵ ئەو چالاکە کرێکارییە.