بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

هەڵاوسانی ئابووری ئێران هەتا دێت گەورەتر دەبێتەوە

هەڵاوسانی ئابووری ئێران هەتا دێت گەورەتر دەبێتەوە
AvaToday caption
ناوەندی ئاماری ئێران: هەڵاوسانی مانگی ڕێبەندان ٢٥.٣% و هەڵاوسانی خاڵ لەسەر خاڵ ٤٢.٣%ـە.
posted onFebruary 21, 2019
noبۆچوون

 

ناوەندی ئاماری ئێران لە ڕاپۆڕتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە ڕێژەی هەڵاوسانی خاڵ لەسەر خاڵ لە سەرەتای مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٧ گەیشتووەتە ٢٣.٥% کە بە جیاوازی لەگەڵ مانگی ڕابڕدوو ٢.٩% زیادی کردووە. هاوکات هەڵاوسانی خاڵ لەسەر خاڵ گەیشووتەوە ٤٢.٣%.

 

هەڵاوسانی خاڵ لەسەر خاڵ بەو مانایەیە کە بنەماڵە ئێرانییەکان بە جیاوازی لەگەڵ ڕێبەندانی ساڵی پار بە شێوەی نێونجی ٤٢.٣% زیاتر پارەیان بۆ کڕینی کۆمەڵێک کاڵا و خزمەتگوزاری هاوشێوە خەرج کردووە. بە پێی ڕاپۆڕتێکی کە فارس بڵاوی کردووەتەوە، پێنوینی نرخ لە "خۆراک، خواردنەوە و دووکەڵییەکان" بە جیاوازی لەگەڵ مانگی ڕابڕدوو ٤.٥ لەسەد و نرخی کاڵا خزمەتگوزارییەکان ١.١ لەسەد زیادی کردووە. ئاڵوگۆڕی نرخی ئەو دوو گرووپە بە جیاوازی لەگەڵ ڕێبەندانی ساڵی ڕابڕدوو هاوکات ٦٤.٣ و ٣٣.٥ لەسەد ڕاگەیێنراوە.

بە پێی ئەو ئامارە مانگی ڕابڕدوو لە ئێران هەندێک لە کاڵاکان بە شێوەیەکی زۆر نرخیان بەرز بووەتەوە. سەوزی، گۆشت، ئۆتۆمبێل، جلوبەرگ و پێڵاو و خۆراکی ئامادە لە خواردنگەکان لەو مانگەدا زۆرترین ئاستى چوونەسەری نرخیان بە جیاوازی لەگەڵ مانگی پێشوو هەبووە.